بابەتتەندروستی

ژمارەی دانیشتووانی چین بۆ یەکەم جار لەدوای ساڵی ١٩٤٩وە، ڕووی لە کەمبوون کرد

سیاسەتی یەک منداڵ بۆ هەر بنەماڵه کە له ساڵی ١٩٧٩دا بۆ کۆنترۆڵکردنی حەشیمەتی یەکجار زۆری خەڵکی چین لەم وڵاته داسەپێندرا، تاکوو ساڵی ٢٠١٥ درێژەی هەبووە و مەزەندە دەکرێت که پێشگریی له لەدایکبوونی پتر له ٤٠٠ ملیۆن منداڵی چینی کردووه.

لەو ساڵەدا دەسەڵاتدارانی چین بە هۆی مەترسیی ″پیربوونی کۆمەڵگەی چین″ەوە ئەو یاسایەیان لابرد.

تەنانەت دوای لابردنی ئەو یاسایه، زۆربەی خێزانەکانی چین حەزیان بە منداڵ نەدەکرد.

ئێستا ڕێژەی دانیشووانی هیند  ٣٠ میلیۆن کەس له چین کەمتره و پێشبینی دەکرێت بەخێرایی جێگەی چین وەک پڕحەشیمەتترین وڵاتی جیهان بگرێتەوە.

کەمبوونەوەی یەکجار زۆری زاوزێ لە هەر وڵاتێک بۆ داهاتووی ئەو وڵاته ئاسەوارێکی نەرێنیی دەبێت. ئەو مەترسییە بۆ وڵاتێک وەک چین کە کەوتووەتە سەر دەوری گەشەی ئابووری بەرچاوتره.

کەواته دەتوانین بڵێین چین پێش ئەوەی دەوڵەمەند بێت، پیر دەبێت؟

ئامادەکردن: کەریم بایرامی
سەرچاوە: ft.com

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button