بابەتتەندروستی

ئاولەمەی سەرەتایی مرۆڤ بەبێ بەکارهێنانی خانە بنچینەییەکان، تۆو، هێلکە یان منداڵدان

زانایان بۆ یەکەم جار توانییان شێوازێکی تەواو لە ئاولەمەی سەرەتایی مرۆڤ دروست بکەن بەبێ بەکارهێنانی خانە بنچینەییەکان، تۆو، هێلکە یان منداڵدان.

ئەم شێوازی ئاولەمەیە کە دروست کراوە، هاوشێوەی ئاولەمەی مرۆڤە کە لە چواردەیەمین ڕۆژی گەشەیدایە. پڕۆفیسۆر “جەیکۆب هانا” لە ناوەندی زانستیی “وایزمانی ئیسڕائیل” دەڵێت: ئەمە بەڕاستی وێنەیەک لە ئاولەمەی چواردە ڕۆژەی مرۆڤە کە پێشتر بەدەست نەهاتبوو. ئەم تیمە ئەوەندە سەرکەوت کە توانیی هەندێک هۆرمۆن بەرهەم بهێنێت تاکوو پشکنینی دووگیانی لە تاقیگەدا ئەرێنی بکات.

جێی ئاماژەیە بەرهەمهێنانی ئاولەمەی مرۆڤ، بەم شێوازە کارێکی یاسایی نییە! بەڵام ئەم سەرکەوتنە دەتوانێت ببێتە هۆی تێگەیشتنێکی باشتر لە چۆنیەتیی سەرهەڵدانی نەخۆشییە بۆماوەییەکان و هەروەها لەوانەیە ببێت بە وەڵامێکی باش بۆ چۆنیەتیی دروستبوونی خانەکان.

stem cells = خانە بنچینەییەکان

Jacob Hanna = جەیکۆب هانا

weizmann = وایزمان

Hormone = هۆرمۆن

inherited = بۆماوەیی

وەرگێڕ: دیلان ئیسماعیلزادە

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button