بابەتتەندروستی

بۆچی هەموو ئەو کەسانەی بەچڕی جگەرە دەکێشن تووشی شێرپەنجەی سییەکان نابن؟

زانایان پێیان وایە ڕەنگە بۆیان دەرکەوتبێت کە بۆچی هەندێک لە جگەرەکێشەکان، بە پێچەوانەی ئەگەرەکانەوە، توانیویانە خۆیان لە شێرپەنجەی سییەکان بپارێزن.

هەڵە مەکە؛ جگەرەکێشان بۆ تۆ بەتەواوی مەترسیدارە. هاوکات لەگەڵ زیادکردنی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و جەڵتەی مێشک، زۆربەی هەرەزۆری حاڵەتەکانی شێرپەنجەی سییەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە جگەرەکێشانەوە هەیە.

بەڵام سەرەڕای ئەم مەترسییە، تەنیا لەسەدا ١٠ بۆ ٢٠ی کەسانێک کە هەموو تەمەنیان جگەرەیان کێشاوە تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەبن. هەندێک کەس توانیویانە بۆ دەیان ساڵ پاکەت لە دوای پاکەت جگەرە بکێشن و بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆیان لە شێرپەنجەی سییەکان بپارێزن.

لە کاتێکدا کە ئەمە کاریگەریی ڕەگەز و بارودۆخی جگەرەکێشان و دۆخی تەندروستییەکی بەربڵاوتری لەسەرە، لە توێژینەوەیەکی نوێدا، زانایانی بواری پزیشکی دەڵێن، ڕەنگە هەندێک لە جگەرەکێشەکان میکانیزمێکی بەهێزیان هەبێت کە یارمەتیدەرە بۆ سنووردارکردنی گۆڕانکاری لە سییەکانیاندا کە لە شێرپەنجەی سییەکان دەیانپارێزێت.

لەمێژە وا گریمانە دەکرێت کە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سییەکان، هۆکارەکەشی دەستپێکردنی گۆڕانکاریی دی.ئێن.ئەییە لە خانە ئاساییەکانی سییەکاندا. هەر وەک پێشبینیان دەکرد، توێژەران گۆڕانکارییەکی زۆر بەرچاوتریان لە خانەی سییەکانی جگەرەکێشەکاندا دۆزییەوە، بە پێچەوانەی ئەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن.

هەروەها ڕێژەی گۆڕانکاریی خانەکان پەیوەندییەکی نزیکی بە ڕێژەی جگەرەکێشانی کەسەکەوە هەبووە، بەڵام تەنیا تا ڕادەیەک. کاتێک کەسەکە ٢٣ پاکەت-ساڵ جگەرەی کێشا (یەک پاکەت-ساڵ جگەرەکێشان، واتا کەسێک بۆ ماوەی ساڵێک، ڕۆژانە یەک پاکەت جگەرە بکێشێت.)

بەرزبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی خانەکان ڕاوەستا. دکتۆر سیمۆن سپیڤاک، مامۆستای پزیشکی، ڕایگەیاندووە، “پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی ئەوتۆ نەدۆزراوەتەوە لەنێوان ئەو کەسانەی کە بە ڕێژەیەکی زۆر جگەرە دەکێشن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بە ڕێژەیەکی زۆر گۆڕانکارییان لەسەر بووە.

واتا به دڵنیاییەوە ناتوانین بڵێین هەرچی ڕێژەی جگەرەکێشان بچێته سەر، قەبارەی گۆڕانکاری لەسەر خانەی سییەکان زۆرتر دەبێت.” زانیارییەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ئەم کەسانە ڕەنگە سەرەڕای جگەرەکێشانی زۆر بۆ ماوەیەکی درێژ لە ژیاندا مابن، چونکە توانیویانە کەڵەکەبوونی گۆڕانکاریی زیاتر سەرکوت بکەن. ئەم ئاستەنگیەی گۆڕانکارییەکان دەتوانێت لەو کەسانە سەرچاوە بگرێت کە سیستمێکی زۆر شارەزایان هەیە بۆ چاککردنەوەی تێکچوونی دی.ئێن.

ئەی یان پاککردنەوەی ژەهراویبوون بە هۆی دوکەڵی جگەرەوە. ئەگەر دۆزینەوەکانیان ڕاست بن، ئەمە دەتوانێت ستراتیژییەکی نوێ بۆ دیاریکردنی پێشوەختەی مەترسیی شێرپەنجەی سییەکان دابین بکات. وەک بەدواداچوونێک بۆ ئەم توێژینەوەیە، تیمەکە هیوادارن بزانن ئایا دەتوانرێت توانای کەسێک بۆ چاککردنەوەی دی.ئێن.

ئەی یان پاککردنەوەی ئاسەواری ژەهراویبوون دیاری بکرێت، بەمەش مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان بە هۆی جگەرەکێشانەوە ئاشکرا دەبێت. ڕەنگە ئەمە هەنگاوێکی گرنگ بێت بەرەو خۆپاراستن و خێرا دەستنیشانکردنی مەترسیی شێرپەنجەی سییەکان و دوورکەوتنەوە لەو هەوڵانه کە پێویستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی لە دوایین قۆناغەکاندا، کە زۆربەی تێچووە تەندروستییەکان و نەهامەتییەکان لەوێدا ڕوودەدەن”.

Dr. Simon Spivack

وەرگێڕ: کۆمار گوڵ محەمەدی – خوێندکاری پزیشکی

چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button