
توێژەرانی زانکۆی ETHی زووریخ، کەپسوولێکی زۆر وردیان بەرهەم هێناوە کە بە یارمەتیی موگناتیس بە خوێنبەرەکانی جەستەدا دەگەڕێ و دەرمان دەگەیێنێتە شوێنی مەبەست.
ئەم کەپسوولە لە ماددەیەک دروست کراوە کە لە لەشدا دەتوێتەوە و بوونی نانۆ-گەردیلەی ئۆکسایدی ئاسن، ڕێگەی پێ دەدات لە دەرەوەی لەشەوە کۆنترۆڵ بکرێت.
زانایان دەتوانن بە گۆڕینی هێزی موگناتیسی، جووڵە بەو کەپسوولە لەسەر دیواری خوێنبەر بکەن تا بەوردی بگاتە شوێنی مەبەست.
ئەم تەکنۆلۆژیایە دەتوانێت بە گواستنەوەی دەرمان بۆ شوێنی تووشبوو، بۆ چارەسەرکردنی جەڵتەی مێشک، هەوکردن و شێرپەنجە بەکار بهێنرێت.
کاتی گەیشتن، بە گەرمکردنەوە، توێکڵەکە تەنها لە هەمان شوێنی دەرمانەکە دەتوێتەوە و دەرمانەکە ئازاد دەکات. ئەم شێوازە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکە لە بەشەکانی تری جەستەدا کەم دەکاتەوە.
ئەم تەکنۆلۆژیایە تا ئێستا لەسەر نموونە جۆراوجۆرەکان و لەسەر ئاژەڵیش بەسەرکەوتوویی تاقی کراوەتەوە و بۆ چوونە ناو قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ ئامادەیە.


وشەکان:
ETH: زانکۆی ئێت ئێچ زووریخ
idgenössische Technische
Hochschule Zürich
Vessel wall: دیواری خوێنبەر
Shell: توێکڵ




