بابەتتەندروستی

مرۆڤ تا چ ئاستێک بەرگەی گەرما دەگرێت؟

ئەم پرسیارە لە ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی پرۆفیسۆر لویس هالسی و تیمەکەی لە زانکۆی ڕۆهامپتۆن لە بەریتانیا کرا و وەڵامەکەشی دۆزینەوەی بەرزترین ڕادەی پلەی گەرمییە کە مرۆڤ دەتوانێت بەرگەی بگرێت.

کام پلەی گەرمی بۆ مرۆڤ «زۆر گەرمە»؟

ئاستی خۆڕاگریی مرۆڤەکان لە بەرامبەر گەرمادا لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ پلەی سیلیزی جیاوازە. دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ دابینکردنی شوێنی کاری هێمن پێویستە چونکە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، زۆر شوێنی دونیا کەوتوونەتە بەر شەپۆلێکی بێوێنەی گەرما. باشووری ئەمریکا، چین و باکووری ئەفریقا لەم هەفتەیەدا گەیشتە ئاستی ٥٠ پلەی سیلیزی. دکتۆر کارستن هاوشتاین لە زانکۆی لایپزیگ، توێژەر لە بواری تیشکی بەرگەهەوادا: «ئەگەری ئەوە هەیە کە مانگی جولای گەرمترین مانگ بێت لە مێژوودا». هالسی و تیمەکەی لەمەش دەکۆڵنەوە کە چۆن لە تەمەنە جۆراوجۆرەکان و بە ئامادەیی جیاوازی جەستەیی، تینی گەرما ئاسەواری جیاوازی لەسەر تەندروستیی دڵ هەیە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئیکۆکاردیۆگرافی تایبەت، بەگشتی ژنان و پیاوان، هەندێک جیاوازیی سەرەکی نیشان دەدەن لە وەڵامەکانی دڵ و خوێنبەرەکانیان لە بەرامبەر گەرمادا.

Prof. Lewis Halsey، University of Roehampton, UK

Dr. Karsten Haustein, Leipzig University echocardiograph

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button