بابەتتەندروستی

خۆپاراستن لە نەخۆشیی هاربوون

خۆپاراستن لە نەخۆشیی هاربوون

نەخۆشیی هاربوون یەکێک لەو نەخۆشییانەیە کە مرۆڤ بە هۆی گەستنی لە لایەن ئاژەڵی وەک سەگ، گورگ، پشیلە و شەمشەمەکوێرەی هارەوە تووشی دەبێت.

بۆ خۆ پاراستن لە تووشبوون بەو نەخۆشییە چەند ڕێکاری ساکار هەیە. لێرەدا باس لەو ڕێکارانە و هۆکارە زانستییەکانی دەکەین:

١. دوای گازلێگرتنی ئاژەڵەکە، شوێنی مەبەست بە ئاو و سابوون بشۆنەوە، چونکە ڤایرۆسی هاربوون لە جۆری ئەو ڤایرۆسانەیە کە بەرگێکی لیپیدیان بە دەورەوە هەیە و سابوونەکە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی بەرگی ڤایرۆسەکە و لەکارکەوتنی ڤایرۆسەکە. بۆیە بەم کارە دەتوانن ڤایرۆسەکان ناچالاک بکەن.

٢. کارێکی هەڵە ئەوەیە کە شوێنی مەبەست بە پەڕۆ یان باند داپۆشرێت، چون ئەم کارە دەرفەت دەداتە ڤایرۆسەکان کە بتوانن چالاک ببن. لە کاتێکدا ئاوەڵا هێشتنەوە و دانانی شوێنی گەستراو بەرانبەر بە خۆر دەبێتە هۆی لەناوچوونی ڤایرۆسەکان. هۆی ئەو بابەتە ئەوەیە کە ڤایرۆسەکان بەرانبەر بە تیشکی سەرووبنەوش کە لە تیشکی خۆردا هەیە زۆر لاوازن و ئەو تیشکە بە ئاسانی دەتوانێت لە ناویان ببات و لە کاریان بخات.

لە ڕاستیدا ئەو کارانەی باس کران بۆ لەناوبردن و لەکارخستنی ڤایرۆسی هاربوون باشن بەڵام باشترە لە زووترین کاتدا ڤاکسینی هاری لێبدرێت.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

Lipid لیپید
Ultraviolet(UV) سەرووبنەوش
سەرچاوە:
Jawetz, Melnick, & Adelberg’s , Medical Microbiology, McGraw-Hill Education, 2016

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button