بابەتتەندروستی

کاریگەریی گۆشتی سوور لەسەر مردن

خواردنی تەنانەت بڕێکی کەم گۆشتی سوور لەوانەیە مەترسیی مردن بباتە سەر
توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی پزیشکیی لۆما لیندا پێشنیار دەکات کە خواردنی گۆشتی سوور، تەنانەت ئەگەر بە بڕێکی کەمیش بێت، لەوانەیە مەترسیی مردن بە هەر هۆکارێک و بە تایبەت بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەوە بباتە سەر.
ئەلشەهرانی، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە و خوێندکاری دوکتورا دەڵێت، ئەم توێژینەوەیە بۆشاییەکی گەورە پڕ دەکاتەوە کە توێژینەوەکانی پێشوو لەبەر چاویان نەگرتووە، ئەویش ئەوەی کە پێشتر تەنیا باس لە مەترسیی بەکارهێنانی زۆری گۆشتی سوور کراوە. ئەو دەڵێت “کاریگەریی بەکارهێنانی بڕێکی کەم گۆشتی سوور لە بەرامبەر ئەوەیدا کە بە تەواوەتی بە کار نەهێرێت توێژینەوەی لەسەر نەکراوە.”
ئەم توێژینەوەیە لەسەر نزیکەی ٩٦٠٠٠ کەسی سەر بە کۆمەڵەی ئەدڤێنتیست کراوە کە دانیشتووی ئەمریکا و کەنەدان. نزیکەی نیوەی ئەندامانی کۆمەڵەی ئەدڤێنیتیست گیاخۆرن و ئەو نیوەی تر بڕێکی کەم گۆشت دەخۆن. توێژینەوەکە لە ماوەی ١١ ساڵدا و لەسەر هۆکاری مردنی ٧٩٠٠ کەس کراوە. ٢٦٠٠ کەس لەم ژمارەیە بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار مردوون و زیاتر لە ١٨٠٠ کەسیان بە هۆی شێرپەنجەوە مردوون. بە گشتی دەرکەوت کە خواردنی گۆشت ئەگەری مردن و بە تایبەت مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەوە دەباتە سەر.

وشەکان:

Adventist ئەدڤێنتیست

سەرچاوە:

https://medicalxpress.com/news/2019-03-small-amounts-red-meats-death.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button