بابەتتەندروستیوێنەزانیاری
شێوازەکانی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا
![شێوازەکانی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا:](https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/04/photo_2020-04-04_08-55-13.jpg)
شێوازەکانی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا:
١) ئاو و سابوون:
دوای ٢٠ چرکە، سابوون دەتوانێت بەرگی ناسکی ڤایرۆسەکە کە لە چەوری پێک هاتووە، تێک بشکێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی ڤایرۆسەکە. ئەلکولی سەروو ٦٠%یش هەر ئەو کارە دەکات.
٢) تیشکی سەرووبنەوش:
تیشکی سەرووبنەوش دەتوانێت بچێتە ناو ڤایرۆسەکە و ناوەڕۆکی جەنەتیکیی ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت. هەڵبەت تیشکی سەرووبنەوش بۆ خانەکانی لەشی مرۆڤیش زیانی هەیە.
٣) گەرما:
گەرمای زۆر، نزیک لە پلەی گەرمیی کوڵان، چوارچێوەی ترۆپی ڤایرۆسەکە تێک دەدات و دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ڤایرۆسەکە.
ترۆپ spike
سەرچاوە:
https://www.washingtonpost.com/graphics/2020/health/coronavirus-sars-cov-2-structure/