بابەتتەندروستی

بۆچی پیاوان بە ڕیشەوە دڵڕفێنترن؟

بۆچی پیاوان بە ڕیشەوە دڵڕفێنترن؟
هۆکاری هەبوونی ڕیش لە پیاوان و نەبوونی لە ژناندا چییە؟

لە منداڵاندا، چ کچان و چ کوڕان، بەسەر پێستیانەوە موویەکی ناسک هەیە کە پێی دەڵێن کوڵکەموو.
کوڵکەموو زۆر ڕووناک، کورت و چکۆلەیە کە بەشێکی گەورەی لەشی مرۆڤ دادەپۆشێ. درێژی و ئەستووریی ئەم کوڵکەمووە لە کەسانی جۆراوجۆردا جیاوازە و ڕۆڵی سەرەکییان بەرگری کردن لە پێست و گەرم هێشتنەوەی لەشە.
لەلایەکی دیکەوە مووی تێرمیناڵ هەیە کە درێژتر، ئەستوورتر و تاریکترە و قژی سەر، مووی ژێر باڵ و ڕیش پێکدێنێت.
کوڵکەموو و مووی تێرمیناڵ پێکهاتەکەیان هاوشێوەی یەکە.
هەردووکیان لە یەک فاڵیکڵی (قۆزاخە) موودا گەشە دەکەن. بەڵام کوڵکەموو بە پێچەوانەی مووی تێرمێناڵەوە، مێدۆڵای نییە.
مێدۆڵا بەشێکە لە ناوکی موو کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی موو و ڕێگەی درێژبوونەوەی پێ دەدات.

لە کاتی گێرانی بووندا (پێگەیشتن) هەموو شتێک دەگۆڕدرێ.
هۆرمۆنێک کە پێی دەگوترێ ئاندرۆجین هەم لە ژناندا هەیە هەم لە پیاوان.
ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی هاندانی کوڵکەموو کە تاریکتر و زبرتر ببێتەوە.
ژێر باڵ و شەرمگا بە هۆی هۆرمۆنی تێستۆسترۆن و ئاندرۆجینەوە هەستیارن، هەر بەم بۆنەوە موو لەو بەشە لە ژنان و پیاواندا لە پاش پێگەیشتن، درێژتر و تاریکتر دەبێتەوە.
بەڵام پیاوان ئاستی ئاندرۆجینیان بەرزترە، بۆیە گەشەکردنی موو لە پیاواندا زۆرتر لە ژنان تووشی ئاڵوگۆڕ دەبێت.
کەوابوو مووی لەشیان تاریکتر دەبێت و چووزەی مووی دەموچاویان لە لێوی سەرەوە دەست پێ دەکات و تا گۆنا و چەناگە دەڕوات.
زۆربەی دەروونناسە گورانییەکان لەو باوەڕەدان کە ڕیش بووەته تایبەتمەندییەکی زاڵ و باو، چونکە ژنان لە درێژەی ڕابردووی گوورانی ئێمەدا، پیاوانێکیان دەدۆزییەوە کە مووی دەموچاویان بووە و لەو پیاوانە دڵڕفێنتر بوون کە مووی دەموچاویان نەبوو.

ئەم دڵڕفێن بوونە دەکرێ ڕوو بدات، چونکە بوونی ڕیش بەواتای بەرزبوونی ئاستی تێستۆسترۆن و پێگەیشتنی ڕەگەزییە.
لەکاتێکدا کە تێستۆسترۆن و هۆرمۆنە پیاوانەکانی دیکە، هانی گەشەکردن دەدەن، جینێتیک دیاریی دەکات کە ئەستووری و تاریکیی مووی دەموچاو بە چ شێویەک بێت.

کەواتە ئەگەر ئێوە پیاوێکن کە ناتوانن ڕیشی بزنی دابنێن، بنەچەنامەی خۆتان لۆمە بکەن نەک ئاستی هۆرمۆنەکان.
ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش: ئەگەر کەسێک ڕیشی خۆی لە درێژەی ژیانیدا نەتاشێت، تا ٩ مەتر درێژ دەبێتەوە.

vellus hair کوڵکەموو
terminal hair مووی تێرمیناڵ
hair follicle فاڵیکڵی(قۆزاخە) موو
pubic شەرمگا
medulla مێدۆڵا
family tree بنەچەنامە
sexual maturity پێگەیشتنی ڕەگەزی، پێگەیشتنی سێکسی
androgens ئاندرۆجین
testosterone تێستۆسترۆن
سەرچاوەکان:

https://www.livescience.com/32700-why-do-men-have-facial-hair-but-women-dont.html

https://www.medicalnewstoday.com/articles/319881

https://www.livescience.com/amp/33513-men-vs-women-our-physical-differences-explained.html

https://www.bbc.com/future/article/20131004-why-do-men-grow-facial-hair

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button