بابەتتەندروستی

دەرمانی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩

دەرمانی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩

لەم دواییانەدا لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن وەک دوو نیشانەی نەخۆشیی کۆڤید-١٩ ناسراون. ئاکادێمیای پسپۆڕانی گوێ، قوڕگ و لووتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەبێ لە پشکنینەکانی کەسانی تووشبوو ئەم دوو نیشانەش لەبەرچاو بگیرێت. تەنانەت لەدەستدانی هەستی بۆنکردن هەندێک جار تەنیا نیشانەی نەخۆشییەکە بووە.

کێشەی بۆن نەکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩دا، لەوانەیە خۆی چاک ببێتەوە و چارەسەرێکی تایبەتی نەوێت. بەڵام ئەگەر زیاتر لە ٢ حەفتە درێژەی بوو باشترە دەرمان بکرێت.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئەم ڕێکارانە بۆ دەرمانی کێشەی بۆنکردن پێشنیار کراوە:

١- ڕاهێنان بە هەستی بۆنکردن بە لیمۆ، گوڵەباخ (سوورەگوڵ)، مێخەک و ئوکالیپتوس ڕۆژی دوو جار لانیکەم ٢٠ چرکە، بۆ ماوەی لانیکەم سێ مانگ.
٢- بەکارهێنانی ڤیتامین Aی ناو لووت و ئومێگا3ی سیستمیک.

ئامادە کردن: نەسیبە بارانی

Anosmia بۆن نەکردن

سەرچاوەکان:
https://www.entnet.org/content/coronavirus-disease-2019-resources
https://jamanetwork.com/journals/jama/fullarticle/2766523

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button