بابەتتەکنەلۆجیا

فڕۆکەیەکی هایدرۆجینی بە پشوویەک نیوەی دنیا دەپێوێت.

ئەم فڕۆکەیە به تانکەرێکی سووتەمەنی لە لەندەن تا سانفرانسیسکۆ دەفڕێت.
لەسەر داخوازیی دەوڵەتی بەریتانیا، کۆمپانیایەکی لێکۆڵینەوە (ATI) فڕۆکەیەکی بە ناوی FlyZero ناساند کە بە سووتەمەنیی هایدرۆجین کار دەکات. ئەم فڕۆکەیە هەڵگری ٢٧٩ کەسە و وەک فڕۆکەیەکی ئاسایی دەفڕێت، بەو جیاوازییە کە کاربۆن دەرنادات.
سووتەمەنیی هایدرۆجین لێرەدا لە سەرمای ٢٥٠ پله ژێر سیفر لە دوو تانکەری پشتەوەی فڕۆکە و دوو تانکەری پێشەوەی فڕۆکە ڕادەگیردرێت. مەودای نووکی باڵەکانی ئەو فڕۆکەیە ٥٤ مەتره و لەسەر هەر باڵێکی بزوێنەرێکی توربۆفەن دامەزراوە.

بەرهەمهێنەرانی ئەم فڕۆکەیە پێشبینیی دەکەن لە ناوەندی دەیەی ٢٠٣٠ فڕۆکەی هایدرۆجینی لەگەڵ چەشنی ئاسایی فڕۆکه به سووتەمەنیی فۆسیل ڕکابەری بکات.
لە ئێستەدا فڕۆکەوانی بەرپرسی ٢%ی گازی گوڵخانەیی دنیایە. سووتەمەنیی هایدرۆجین وەک کارامەترین سووتەمەنیی پاک بۆ ئەم پیشەسازییە لە قەڵەم دەدرێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button