بابەتتەکنەلۆجیا

بارهەڵگری کارەبایی فۆرد ئێف-١٥٠ لایتنینگ لەگەڵ باترییەک بە توانای ١٣١ کیلۆوات-کاتژمێرەوە دێت.

فۆرد ئاشکرای دەکات کە پیکاپی کارەبایی ئێف-١٥٠ لایتنینگ توانای ئەوەی هەیە بە هەڵگرتنی ١٠٠٠ پاوند یان ٤٥٤ کیلۆگرام بار، مەودای ٤٨٣ کیلۆمەتر بە یەکجار بارگاویکردن بپێوێت.

٢٠٠ هەزار داواکاریی پێشوەختە بۆ کڕینی فۆرد ئێف-١٥٠ لایتنینگ تۆمار کراوە.

فۆرد تا ئێستا نرخی مۆدێلە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلی ئێف-١٥٠ لایتنینگی ئاشکرا نەکردووە، هەرچەندە لە پەردەلادانی سەرەتاییدا ڕای گەیاندووە کە نرخی مۆدێلی بنەڕەتی (بە پاکێجی باتریی ٩٨ کیلۆوات-کاتژمێر) نزیکەی ٤٠ هەزار دۆلار دەبێت، لە کاتێکدا مۆدێلی ئێف-١٥٠ لایتنینگ بە مەودای درێژکراوی باتری (بە پاکێجی باتریی ١٣١ کیلۆوات-کاتژمێر) کەمێک لە خوار ٥٠ هەزار دۆلارەوە دەبێت.

وەک بەراوردێک، بەپێی زانیارییەکان، کڕینی پێشوەختە بۆ پیکاپی کارەبایی تێسلا بە ناوی سایبرتڕاک، گەیشتووەتە ١.٢ ملیۆن داواکاری. پێشبینی دەکرێت باتریی ئەو ئۆتۆمبێلە ٢٠٠-٢٥٠ کیلۆوات کاتژمێر وزە پاشەکەوت بکات و هەروەها نرخی دەستپێکیش کەمێک کەمتر لە ٤٠ هەزار دۆلار دەبێت.

وڵاتانی وەک کەنەدا و نەرویج قەدەخەیەکی یەکجارییان لەسەر بزوێنەری سووتانی ژوورەکی لە ساڵی ٢٠٣٥ەوە داناوە.
F-150 Lightning
Tesla Cybertruck
Internal Combustion Engine (ICE) بزوێنەری سووتانی ژوورەکی

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

سەرچاوە:

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button