داهاتوو لێرەیە! حەوتەوانەی تەکنەلۆژیی پێشانگای «سی ئی ئێس¹».

۱. شاڕژێرێک سەر بە وزەی خۆر²:
ڕۆبۆتێکی بچووکی چەرخدارە کە لەبەر تیشکی خۆر پەنێڵەکانی دەکاتەوە و وزەی پاک پاشەکەوت دەکات. ئەو ڕۆبۆتە وەک ئاژەڵێکی ماڵی شوێن خاوەنەکەی دەکەوێ تاکوو چ لە هەر شوێنێک، مۆبایل یان تابلێتەکەی شاڕژ بکاتەوە.
۲.حەڵقەی زیرەکی پرۆلۆ³:
ئەم حەڵقەیە کە لەکاتی تایپکردندا لە پەنجە دەکرێت و بە دەستلێدان، پیشاندەری کۆمپیوتەرەکە دەجوڵێنێت. بەکارهێنەر ئیتر پێویستی بە ماوس(مشک) نابێت و کارەکان خێراتر ئەنجام دەدرێت.
٣. ویڵچەری زیرەک⁴:
ویلچەرێکە کە بە هۆی سێنسۆر و کامێراوە دەوروبەری خۆی دەناسێتەوە و بە شێوەیەکی خۆکار جووڵە دەکات، لە بەربەستەکان دوور دەکەوێتەوە و ڕێگەی گونجاو هەڵدەبژێرێت.
۴. ئامێری هاویشتنی تۆپی تێنس⁵:
ئەم ئامێرە ڕۆبۆتێکی ژیرە کە وەک ڕاهێنەرێکی ڕاستەقینە تۆپت بۆ فڕێ دەدات، جۆری لێدانەکانت هەڵدەسەنگێنێت و پێشکەوتنی یارییەکەت پیشان دەدات.
۵. ئامێرێکی ئۆتۆماتیک(خۆکار) بۆ کوژانەوەی سۆبەی گاز⁶:
ئامێرێکی بچووک و زیرەکە کە لەسەر گازەکە دادەمەزرێت. ئەگەر لە چێشتخانەدا بیت و چێشتلێنانت لەبیر بچێت و بۆ ماوەی پێنج خولەک لە لای نەجوڵێیت، بە شێوەیەکی خۆکار گازەکە دەکوژێنێتەوە و لە ئاگرکەوتنەوە ڕێگری دەکات. بۆ کەسانی بەتەمەن زۆر بەسوودە.
۶. ئاوێنەی تەندروستی⁷:
هەرکەس بۆ ماوەی ٣٠ چرکە لە بەردەم ئەم ئاوێنەیەدا بوەستێت، سەبارەت بە دۆخی جەستەیی، تەمەنی فیزیۆلۆژی و فشاری دەروونی زانیاری دەداتێ.
۷. کۆمپاکتەری پلاستیکی نەرم⁸:
ئامێرێکی هاوشێوەی سەبەتەی زبڵە کە پلاستیکە نەرمەکان دەپەستێوێت و دەیانکات بە خشتی شیاو بۆ بەکارهێنانەوەی دووبارە(ڕیسایکلکردن).
وشەکان:
1)Consumer Electronics Show
2Rollin Sollar
3)Prolo Ring
4)Strutt EV1
5)Tero Pro
6)iGuard
7)Longevity Mirror
8)Soft plastic comactor
سەرچاوە




