بابەتتەکنەلۆجیا

بارهەڵگری کارەبایی فۆرد ئێف-١٥٠ لایتنینگ دەتوانێت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ کارەبای ماڵێک بدات.

ئەگەر دەست پێوە بگریت دەتوانێت تا دە ڕۆژ کارەبا بدات!

بە بەکارهێنانی پارچە ئامێرێکی زیادی لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانیت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کارەبا لە باتریی ئۆتۆمبێلەکەوە بە خانووەکەت بدەیت و لە کاتی کارەبا بڕاندا، ماڵەکەت لە تاریکی و کوژانەوەی ئامێرەکانی ڕزگار بکەیت.

ئەمەش یەکەم جارە کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ئەو تایبەتمەندییە پێشکەشی کڕیاران دەکات کە بە بارهەڵگرێکی کارەبایی، لە کاتی پچڕانی کورت یان درێژخایەندا کارەبا بدەنە ماڵەکانیان.

سیستمی باتریی مەودای درێژخایەنی ئێف-١٥٠ لایتنینگ دەتوانێت ١٣١ کیلۆوات-کاتژمێر وزە هەڵبگرێت و تا ٩.٦ کیلۆوات هێز بە شێوەیەکی پاکتر و بێدەنگتر و کاراتر پێشکەش بکات.

بەراورد کراوە کە ماڵێکی ئەمریکی بە مامناوەندی ڕۆژانە ٣٠ کیلۆوات-کاتژمێر کارەبا بە کار دەهێنێت، ئێف-١٥٠ لایتنینگ بە باترییەکی مەودای درێژخایەن، وزەی تەواوی ماڵەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دابین دەکات، یان بە درێژایی ١٠ ڕۆژ ئەگەر ماڵەکە لە بەکارهێنانی کارەبادا زۆرتر دەست پێوە بگرێت.

سیستمی زیرەکی فۆرد، کاتی بڕانی کارەبا بە شێوەی ئۆتۆماتیک و خێرا کارەبا لە باترییەکانەوە دەداتە ماڵەکە و کاتی هاتنەوەی کارەبا، ئەو گواستنەوەیە ڕادەگرێت.

Energy (kW-h) وزه
Power (kW) هێز

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button