ئاوڕێک و سەرنجێک لەسەر براوەی جامی جیهانی (مۆندیال) ٢٠٢۶

ئەگەر لەبیرتان مابێت لە سەرەتای دەستپێکی مۆندیالی ٢٠٢۶، بە پشتبەستن بە توێژینەوە زانستییەکەی تیمی پڕۆفیسۆر ئەخیم زێیلێس، پێشبینیی ئاستی تیمەکانمان کرد.
ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان و پێشبینییەکە هاتە دی و دیتمان کە زانستی داتا و ئەلگۆریتمەکانی “فێربوونی ماشین”، بە وردییەکی سەرسوڕهێنەر پێشبینییەکانیان لە ڕاستییەوە نزیک کردووەتەوە.
ئەم سەرکەوتنە تەنیا ڕوودانی پێشبینییەک نییە، بەڵکوو سەلمێنەری ئەوەیە کە بە دڵگەرمییەکی زیاتر دەکرێ بگوترێ: داهاتوو، ئێستاشی لەگەڵدا بێ هی زانستە.
کەواتە کاتێک زانست بۆ تێگەیشتن لە هاڵۆزییەکانی جیهان، دەبێتە چرا، دەکرێ گەشبین بین بەوەی کە ڕێگە و ڕەوتی زانست بە باشترین ئەگەر دەتوانێ بۆ هەر پرسێکی مرۆیی وڵامێکی دروستمان بۆ بدۆزێتەوە و لەنێو ئەو هەمووە ئەگەر و ئەمما و گومانە لێڵەدا، دنیای مێشک و زەینمان فراوانتر و بەر چاومان ڕوونتر بکاتەوە.




