بابەتتەکنەلۆجیا

بەھێزکردنی تاڵی جاڵجاڵۆکە !

مرۆڤ ھەزاران ساڵە کە لە کرمی ئاوریشم بۆ دروستکردنی ئاوریشم کەڵک وەردەگرێت، بەڵام لەم دواییانەدا توێژەران ڕوویان هێناوەتە تاڵێ جاڵجاڵۆکە! ئەویش لەبەر ئەوەی کە تایبەتمەندیی میکانیکی زۆر سەرنجڕاکێشی ھەیە.
لە توێژینەوەیەک لە بەریتانیا و ئیتالیا، زانستمەندان توانیان بە تەڕکردنی جاڵجالۆکەکان بە ئاوێک کە نانۆکەربۆن و گرافینی تێدا بوو، تاڵێک بەرھەم بھێنن کە چەندین جار بەھێزتر و توندترە لە تاڵێکی ئاسایی. ئەم توێژینەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێ لە دروستکردنی بەهێزترین ماکەکان.

سەرچاوە:
Phys.org

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button