بابەتتەکنەلۆجیا

نیترۆجین یان هەوا؟ کامیان باشترە بۆ تایەری ئوتۆمۆبیلەکەتان!

نیترۆجین یان هەوا؟ کامیان باشترە بۆ تایەری ئوتۆمۆبیلەکەتان!

ڕەنگە تا ئێستا بیرتان لەوە نەکردبێتەوە کە چ جۆرە هەوایەک یان بە گشتی چ جۆرە گازێک باشترە بۆ پڕکردنی تایەری ئوتۆمۆبیلەکەتان. لەوانەشە بیرتان لێ کردبێتەوە و هەر بەم وەڵامە گەیشتبن کە “هەوا” باشترین بژاردەیە، هۆکارەکەشی هەرزان بوون و لەبەردەست بوونی “هەوا”یە.
کێشەی سەرەکیی بەکارهێنانی هەوا، چاودێری نەکرانی ڕێژەی شێ و نمی هەوایە. ئاو بە شێوازی هەڵم بەشێک لە هەوای ئاسایی پێک دەهێنێت و کاتێک ئەم هەوایە بە شێوەی پەستێنراو دەکرێتە ناو تایەری ئوتۆمۆبیل ئەم ڕێژەیە بەرچاوتر دەبێت. هەوای شێدار لە کاتی گەرمبووندا زۆرتر لە هەوای وشک بەرفراوان دەبێت و ئەمە دەبێتە هۆی لادانی تایەر لە ستانداردە دیاریکراوەکان و دروستبوونی مەترسیی جۆراوجۆر بۆ ئوتۆمۆبیل.
بە پێچەوانەی هەوای ئاسایی، نیترۆجین گازێکی وشکە کە دەتوانێت مەترسیی گەرمبوونی لەڕادەبەری تایەر کەم بکاتەوە. هەروەها نیترۆجین گازێکە کە هەڵسوکەوتی لەگەڵ پلەی گەرمی بە وردی پێشبینی دەکرێت و هەر ئەم تایبەتمەندییەشە کە وا دەکات بۆ ڕاڵی و کێبەرکێ گەورەکان نیترۆجین بەکار بهێنن.
Moisture: شێ، نم
Expansion: بەرفراوان بوون
سەرچاوە:
https://www.popularmechanics.com/cars/car-technology/a20767383/nitrogen-vs-compressed-air-in-tires/
وێنە:
https://hips.hearstapps.com/hmg-prod.s3.amazonaws.com/images/tire-michelin-pilot-super-sport-porsche-1526489286.png?crop=1xw:0.9953350296861747xh;center,top&resize=980:*
ئامادەکردن: دەستەی ئەندازیاریی مکانیک، گۆڤاری هۆژین.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button