بابەتزانستە بنەماییەکان

ئێوەش بۆنی کتێب دەکەن؟

ڕەنگە ئێوەش پاش کڕینی هەر کتێبێکی نوێ یان پێش خوێندنەوەی کتێبە کۆنەکان، بۆنی پەڕەی کتێبەکان بکەن و هەستێکێ خۆشتان پێ بدات؛ بەڵام هۆکاری ئەوە چییە؟

زانایان سەبارەت بە بۆنی کتێبە کۆنەکان ئاماژەیان بە چەندین پێکهاتەی کیمیایی کردووە.
پەڕەی کتێب لە ″سێلوولۆز″ و بڕێکی کەم ″لیگنین″ پێک هاتووە.
کتێبە کۆنەکان زیاتر بۆنی ڤانیل، بادام و قاوە دەدەن و هۆکاری ئەوەش پرتووکانی پێکهاتەی کیمیایی پەڕەی کتێبەکانە کە پاش ئەوە مادەگەلێکی کیمیایی وەکوو ″فورفوراڵ″ و ″هێگزانۆل″ دەر دەدرێن.
هێگزانۆل زیاتر بۆنی جلی کۆن یان ژوورێکی کۆن دەدات.
هۆکاری بۆنی کتێبە نوێیەکان، ئەو مادە کیمیاییانەیە کە لە بەرهەمهێنانی پەڕەی کتێبەکان کەڵکیان لێ وەردەگرن.
ڕەوتی بەرهەمهێنانی کتێبە نوێیەکان جۆراوجۆرە، هەر بۆیە چەندین بۆنی جیاوازیشیان هەیە.
بۆنی کتێبە نوێیەکان وێدەچێت سێ هۆکاری هەبێت؛ خودی پەڕەی کتێبەکان، مەرەکەب و چەسپێک کە لە دروستکردنی کتێبەکان کەڵکی لێ وەردەگرن.
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
https://bit.ly/39Nfamj
https://bit.ly/3qzBruu

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button