زانستە بنەماییەکانڤیدیۆ

ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش لە سەمای دی.ئێن.ئەی (DNA)

 تیمێک بریتی لە زانایانی سێ زانکۆی شێفیڵد، یۆرک و لیدز بۆ یەکەم جار بە کەڵکوەرگرتن لە میکرۆسکۆپی هێزی ئەتۆمی و هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان، ڤیدیۆیەکیان لە مولکولە لێکئاڵاوەکانی دی.ئێن.ئەی بەرهەم هێناوە.

ئەو وێنەگەلەی کە گیراون وردەکارییەکانی دوو زنجیرەی لوول و لێکئاڵاوی دی.ئێن.ئەی نیشان دەدەن بەڵام زیاتر لەوەش کاتێک زانایان کەڵکیان لە هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان وەرگرت، توانییان پێچهەڵپێچی و شوێنی هەر تاکە ئەتۆمێک لەنێو دین.ئێن.ئەیدا ببینن.

 ئەم وێنگەلە دەتوانێت پەرە بە ″جین دەرمانی″ی نوێ بدات و لە چارەسەرکردنی هەندێک لە نەخۆشییەکاندا یارمەتیدەر بێت.

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
https://www.york.ac.uk/news-and-events/news/2021/research/dna-dancing-video/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button