بابەتزانستە بنەماییەکان

هەوری مولکولیی مەزن (کەڵەهەوری مولکولی)

پێیان دەکوترێت هەور چون وەکوو زۆر شتی تر لە گەردووندا، تەنیا کۆمەڵە تەنێکی بەربڵاون. وشەی مولکولی لەگەڵە چون ئەوەندە ساردن کە توخمەکانیان (ماکەکانیان) وەکوو مولکول پێکەوە دەلکێن. دواجار، مەزنیان پێ دەکوترێت چون گەورەن و هەرە چکۆلەکەیان ئەمسەر تا ئەوسەری چەند ساڵی تیشکییە، بەڵام هەرە گەورەکەیان تیرەگی بازنەکەی ٦٥٠ ساڵی تیشکیی بەرینە.
زۆربەی هەورە مولکولییە مەزنەکان (بەکورتی ه.م.م ) لە کاکێشانی ڕیی شیری و لە نێوان ١١٠٠٠ بۆ ٢٤٠٠٠ ساڵی تیشکییەوە دوور لە ناوەندی کاکێشانن و نزیکی هەموویان لەسەر توێی سەرەکین. ئەو هەورانە شوێنی سەرەکیی سازبوونی ئەستێرەکانن. هەر کام لە ه.م.م یەکان بەشی سازبوونی ١٠ هەزار تا ١٠ ملیۆن ئەستێرە بە قەوارەی خۆریان هەیە.
ئەگەر تاقە هەورێک بڵاوەی نەکات؛ دەتوانێت یەک ملیۆن ساڵ خۆ بگرێت. بەڵام ئەگەر زۆر لە هەورێکی تر نزیک بێتەوە یا وەبەر شەپۆلی وێرانکەری پڕشەستێرەیەک کەوێت، دەتوانێت ناپایدار بێ. لەو کاتەدا، دادەتەپێتە نێو خۆی. لەتەکانی هەورەکە جیا دەبنەوە و هەر وا دادەتەپێن تا کۆرپەڵەیەک ساز دەکەن کە دواجار دەبێتە سیستمێکی ئەستێرەیی. هەرە گەورەکان بەشێک لە هەورەکە دەدرۆشێننەوە پێش ئەوەی تیرێژدانی بەهێز تەواو بیکاتە هەڵم.
بە دیتن، ه.م.م شتێکی وا نین بۆ دیتن. ئەوان زۆر پتەوترن (چڕترن) لە مامناوەند، گەرچی کەمتر لە ١٪ی ناوەندی کاکێشان لە خۆ دەگرن، نیوەی پتەوییەکە ئی ئەوانە. لەو پتەوییەدا، تیشکی دیار ناتوانێت تێپەڕ بێ و وەکوو پەڵەی ڕەشی داپۆشێنەری ئەستێرەکانی پشتەوە دەبینرێن. نموونە ناسراوەکانیان هەوری مولکولیی تائورس، هەورەستێرەی کارینا، و هەوری مولکولیی سەگڤانن کە بە دووربینێکی دەستە دەبیندرێن.
Clump: کۆمەڵە تەن
Diffuse: بەربڵاو
Element: توخم، ماک
Giant: مەزن
Light year: ساڵی تیشکی
Diameter: تیرەگ
Main disk: توێی سەرەکی (مەبەستی صفحە یە لێرەدا، ئەو “لایە”یە کە ئەستێرەکانی لە سەرە)
Supernova: پڕشەستێرە
Destabilize: ناپایدار
Embryo: کۆرپەلە
Stellar system: سیستمێکی ئەستێرەیی
Illuminate: درەوشانەوە
Radiation: تیرێژدان
Dense: پتەو، چڕ
Blotch: پەڵە
Obscure: داپۆشین
Orion: سەگڤان
Decent: دەستە

وەرگێڕ: محەمەد مەولوود
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

سەرچاوه:

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button