بابەتزانستە بنەماییەکان

ئارمانجێکی نوێ و خەیاڵێکی کۆن، زیندووکردنەوەی بوونەوەرە قڕبووەکانی سەردەمانی زوو!

ئارمانجێکی نوێ و خەیاڵێکی کۆن، زیندووکردنەوەی بوونەوەرە قڕبووەکانی سەردەمانی زوو!

تاقمێکی زانایان لە سیبیریا، بەو ھیوایەن، ئەو ھەسپە مۆمیاکراوە 40،000-30،000 ساڵییە، ھێند خانەی بەبەرەوە مابێت، بەشی ئەوە بکات، کتومت لەبەری یبگرنەوە!

وێڕای ئەم ھەلە زێڕینە، زانایان بەگومانن کە ھەر لە بنەڕەتدا چ خانەیەکی زیندووی لەسەر بدۆزنەوە، ئەم بەربەستەیش ھێنانەبوونەوەی ئەم جانەوەرەی چاخی سەھۆڵین، ئاستەم دەکات.

ئەم جوانووە ھەسپە بەستووە، لەناو سەھۆڵانێکی خۆگرتەدا مۆمیا بووە، ئیدی زانایانیش لە تەقەلای ئەوەدان، خانەیەکی زیندوو، یاخود خانەیەک کە کەینوبەینی وەی دەگەڵ بکرێت بێتەوە ژین، بدۆزنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە زانایانی دی، خەریکن مامووس لەبەر بگرنەوە، بەڵام چون مامووسێکی زیندوو نییە کە کۆرپە لەبەرگیراوەکەی تێدا بچێنن، کارەکە بەر بە مامووسێکی تەواو نادات، بەڵکوو فیلێکی لە مامووسچووی دەستکاریکراو وەبەردێنێت.

ھەسپەکە ساناترە و خۆش دەسازێ، چون ھەسپەکانی ئێستا، لەبار و گونجاون بۆ تێداچاندنی ئەم کۆرپە لەبەرگیراوانە. کەوایە، گەر ئەم کارە بگاتە جێ، ئەم جوانووە مۆمیاکراوە دەبێت بە یەکەم جانەوەری قڕبوو، کە ھەمدیس ژینی بەبەردا بکرێتەوە.

تاکە ئارمانج لە ئێستادا وەیە، تاقەخانەیەکی زیندوو چییە، بدۆزنەوە. کە یەک خانەی زیندوویش چنگ کەوت، دەتوانرێت دوو ھێندە و دە ھێندە بکرێت و ئیدی ئەم جوانووە ڕەقداھاتووە، ژینی بەبەردا دەکرێتەوە.

 

وشەکان:

مامووس-Mammoth

لەبەرگرتنەوە-cloning

چاخی سەھۆڵیین-Ice age

 

 

سەرچاوە؛

https://www.livescience.com/63514-cloning-ice-age-foal-siberia.html?utm_source=notification

ئامادەکردنی: شەنیار جەلال

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button