بابەتزانستە بنەماییەکان

تەنۆلکەی شەیتان و نهێنییەکی ۶٧ ساڵە

لە ڕێگەی دۆزینەوەی بەهەڵکەوتی “تەنۆلکەی شەیتان”، نهێنییەکی ٦٧ ساڵە ئاشکرا بوو.

لە کاتی لێکۆڵینەوە لە ماددەیەک کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ئاشکراکردنی نهێنییەکانی سوپەرگەیێنەرەکان، زانایان بەهەڵکەوت “تەنۆلکەی شەیتان”یان دۆزییەوە کە بۆ یەکەم جار نزیکەی ۷۰ ساڵ لەمەوبەر تیۆریزە کرا، بەڵام هەرگیز لە ڕێگەی ئەزموونەوە پشتڕاست نەکرایەوە.

تەنۆلکەی شەیتان لەلایەن زانای بواری فیزیک دەیڤید پاینز لە ساڵی ١٩٥٦ پێشبینی کرا. ئەو بۆی دەرکەوت کە ئەم تەنۆلکانە دەکرێت لە ماددەیەکدا دروست ببن کە دوو باندی ئەلیکترۆنی و وزەی جیاوازیان هەیە.

تەنۆلکەی شەیتان کاتێک دروست دەبێت کە ئەلیکترۆنێک لە باندێکەوە بۆ باندێکی تر باز بدات. ئەم تەنۆلکەیە بارستەی سفری هەیە چونکە وزەی دوو باندەکان یەکسانن.

تەنۆلکەی شەیتان یان تەنۆلکەی پاینز کە پێیان دەوترێت پلازمۆنی بێبارستە، بریتین لەو تەنۆلکانەی کە لە دوو باندی ئەلیکترۆنی پێکهاتوون و بە بارستە و بارگەی کارەبایی سفرەوە دەلەرێنەوە.

زۆرتر لەو ماددانەدا دەبینرێت کە شێوەی دوو ڕەهەندییان هەیە، بەڵام لەوانەیە لە ماددە سێ ڕەهەندییەکانیشدا هەبن.

تەنۆلکەکانی شەیتان هەندێک تایبەتمەندیی بێوێنەیان هەیە. دەتوانن بە دیوارەکانی نەگەیێنەری کارەباییدا تێپەڕن و بەبێ گواستنەوەی بارستە، تین بگوازنەوە.

ئەم تایبەتمەندییانە وایان لێ دەکات سەرنجڕاکێش بن بەمەبەستی بەکارهێنان لە تەکنەلۆژیا نوێیەکاندا وەک سوپەرگەیێنەر و کۆمپیوتەری کوانتەم.

Superconductors سوپەرگەیێنەرەکان

Demon Particle تەنۆلکەی شەیتان

Theorize تیۆریزەکردن

David Pines mass بارسته

Plasmon پلازمۆن

Electric Charge بارگەی کارەبایی

Oscillations لەرینەوە

Three Dimension سێ ڕەهەندی

Electrical Insulator نەگەیێنەری کارەبایی

وەرگێڕ: دیلان ئیسماعیلزادە

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button