بابەتزانستە بنەماییەکان

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ٢٠٢٣ بە دوو زانستوانی ئەمریکی گەیشت.

لە ڕۆژی ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا ئەنجومەنی نۆبڵ لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە وڵاتی سوید، بڕیاری دا خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٣ لە زیندەوەرناسی یان پزیشکی، بە بۆنەی «دۆزینەوەکانیان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی بنەمای نیوکلیۆساید کە ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی کاریگەری mRNAی دژی کۆڤید-١٩» بدات بە کاتالین کاریکۆ زانای بایۆکیمیا و درو وایسمان زانای پزیشکی.

دۆزینەوەکانی ئەو دوو براوەی خەڵاتی نۆبڵە، لە کاتی پەتای کۆرۆنادا کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێ کرد، لەوەدا بوو کە بووە هۆی پەرەپێدانی ڤاکسینی کاریگەری mRNA دژی کۆڤید-١٩. دەستکەوتەکانی ئەو دوو زانستوانە خێراییەکی بێوێنەی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی دژی کۆڤید-١٩ بەخشی کە لەو کاتەدا یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکان بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ لە سەردەمی مۆدێرن بوو.

Karolinska Institutet

Nucleoside base

modifications Katalin Karikó

Drew Weissman

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button