بابەتزانستە بنەماییەکان

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ۲۰۲٣ دیاری کران.

ئاکادێمیی شاهانەی زانستەکانی سوید، بڕیاری دا خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠٢٣ بە بۆنەی «دۆزینەوە و پێکهێنانی خاڵە کوانتۆمییەکان» بە مونگی جی باوەندی (فەرەنسی-توونسی-ئەمریکی) و لویس ئی بڕووس (ئەمریکی) و ئەلێکسی ئای ئێکیمۆڤ (ڕووسی) ببەخشێت.

خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠٢٣، دەستخۆشی و پێزانین لە دۆزینەوە و پەرەپێدانی خاڵە کوانتۆمییەکان دەکات. ئەو نانۆگەردیلانە ئەوەندە بچووکن کە قەبارەیان تایبەتمەندییەکانیان دیاری دەکات. ئەم بچووکترین پێکهاتەی نانۆتەکنەلۆجیایە، دەتوانن ڕێنمایی پزیشکانی نەشتەرگەری بکەن کە لەناو زۆر شتی دیکەدا، شانەکانی تومۆر بەوردی لابەرن.

هەر کەسێک کە کیمیا دەخوێنێت، فێر دەبێت کە تایبەتمەندییەکانی هەر ئەتۆمێک لە ڕووی ژمارەی ئەلیکترۆنەکانییەوە دیاری دەکرێت. بەڵام کاتێک ماددە لە پێوەری نانۆدا بچووک دەبێتەوە، دیاردەکانی کوانتۆم سەر هەڵدەدەن. ئەو کات، ئەم دیاردانە، لە قەبارەی ماددەکەش شوێن وەردەگرن.

زانایانی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٣ لە بواری کیمیادا، توانییان تەنۆلکەی هێندە بچووک بەرهەم بهێنن کە تایبەتمەندییەکانیان بە دیاردەکانی کوانتۆم دیاری دەکرێت.

ئەو تەنۆلکانە کە پێیان دەگوترێت خاڵە کوانتۆمییەکان، ئێستا لە نانۆتەکنەلۆجیادا گرنگییەکی زۆریان هەیە.

‌Quantum Dots

Moungi G. Bawendi

Louis E. Brus

Alexei I. Ekimov Nanoparticles نانۆگەردیله

Size قەبارە

Nanotechnology نانۆتەکنەلۆجیا

Tumour Tissues شانەکانی تومۆر

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button