بابەتزانستە بنەماییەکان

پەروەردە بە زمانی دایک، کلیلی کردنەوەی خەزێنەی تواناکانی هەموو منداڵێکە

لە وتارێکدا کە سەبارەت بە ڕۆڵی پەروەردە بە زمانی دایکی لە دەرکەوتنی تواناکانی منداڵاندا دەکۆڵێتەوە، هاتووە؛ بۆ زۆربەی منداڵان، بەتایبەتی لە ناوچە خێڵەکییەکاندا، پۆلەکانی خوێندن بە زمانێکی بێگانە یان نامۆ، دیوارێکی نادیار لە نێوان ئەوان و زانستدا دروست دەکات کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی متمانەبەخۆبوون و حەزیان بۆ فێربوون و زانست. بەپێچەوانەوە فێرکردن و پەروەرده بە زمانی دایکی، تێگەیشتن لە چەمکە تیۆرییەکان ساناتر دەکات، وەک ئەوەی کە ئەزموونیان کردبێ دەیخاتە بەر چاو و حەز و خولیای فێربوون دەورووژێنێت.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو منداڵانەی بە زمانی دایکی پەروردە دەکرێن، توانای ناسینیان (مەعریفییان) بەتایبەتی لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، شیکاریی پرس و کێشەکان و داهێناندا، بەهێزتر دەبێت. ئەم بناغە پتەوە پشتگیری لە سەرکەوتنی ئەکادیمی لە داهاتوودا دەکات و تەنانەت فێربوونی زمانی دیکەش ئاسانتر دەکاتەوە. جگە لە سوودە ئەکادیمییەکان، ئەم ڕەوتە باوەڕبەخۆبوون لە منداڵاندا بەرز دەکاتەوە و دەبێتە هۆی پتەوبوونی شوناسی کەلتووری و پردێک ساز دەکات تاکوو بە متمانەیەکی زیاتر لەگەڵ میراتی چاندی و فەرهەنگی خۆیاندا لە پێوەندیدا بن.
لێکۆڵینەوەکە لە وڵاتی فرەزمانی هیندستان کراوە (بە ٢٢ زمانی فەرمی و چەندین شێوەزارەوە)، تیشک دەخاتە سەر نموونە سەرکەوتووەکانی چاتیسگار¹، جارکەند² و ڕاجستان³ کە لەواندا توانای حاشاهەنەگری  ڕێبازی پەروەردە بە زمانی دایکی سەلمێندراوە. لە کۆتاییدا نووسەر وێنای داهاتوویەکی فرەزمانی دەکات کە تێیدا هەموو منداڵێک، بەبێ گوێدان بە پەراوێزە پاشخانەیی و هەژموونییە داسەپێنراوەکان، بە زمانی دایکیی خۆی، دەستی بە پەروەردەیەکی باش و بەکوالێتی ڕابگات.

وشەکان:
cognitive skill
توانای ناسینی(مەعریفی)

critical thinking
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

problem-solving
شیکاریی پرس(کێشە)
……………………………………………..

1)Chhattisgarh

2)Jharkhand

3)Rajasthan

🔗

سەرچاوە و زانیاریی زیاتر

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button