بابەتزانستە بنەماییەکان

دوای خوێندنەوەی جینۆمی مرۆڤ دەرکەوت کە تەنیا ٢٠ هەزار جینی هەیە و ژمارەی جینەکانی لە ئی مۆز کەمترە

له ساڵی ۲۰۰۰دا، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بیل کلینتۆن لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لە کۆشکی سپیدا، مزگێنی بەئەنجام گەیاندنی یەکێک لە گەورەترین ھەوڵەکانی مرۆڤی دا: بۆ یەکەم جار ھەموو جینۆمی مرۆڤ خوێندرایەوە!
لەم پڕۆژەدا* کە ۸ ساڵی خایاند، ۳ ملیارد پیتی دی.ئێن.ئەی بە سەرکەوتوویی خوێندرایەوە.
لەم پڕۆژە گەورەیەدا چ ڕاستیگەلێک دەرکەوت؟ سێ دۆزینەوەیان زۆر گرینگ بوون:
١) مرۆڤەکان ژمارەی جینەکانیان زۆر کەمتر لەوە بوو کە پێشبینی کرابوو. زانایان وایاندەزانی ژمارەی جینەکان شتێک نزیک ۱۰۰ھەزار دانەیە بەڵام دەرکەوت کە مرۆڤ تەنیا نزیک ۲۰ھەزار جینی ھەیە.
دۆزینەوەیەک کە زۆر سەیر بوو ئەوە بوو کە مۆز لە مرۆڤ جینی تاقانەی زیاترە!

٢) زۆربەی جینەکان کارکردێکیان نییە یان کارکردیان زۆر کەمە. ئەو جینانەی کە جەستەی مرۆڤ دەیخوێنێتەوە تەنیا ٢ لەسەدی ھەموو جینۆمی مرۆڤە. بۆیە بەو کۆدە بێکەڵکانە دەڵێن دی.ئێن.ئەی بێکەڵک!
ھەڵبەت توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەم پرسە پێویستە.

٣) جینەکان ھەڵسوکەوتێکی زۆر ئاڵۆزیان ھەیە. جاران زانایان وایان دەزانی کە ھەر جینێک بە تەنیا لێکەوتەی جیاوازی ھەیە، بۆ نموونە شێرپەنجەیەکی تایبەت. بەڵام دەرکەوت کە ئەم ڕوانینە زۆر ساویلکانەیە.
بۆ نموونە کاتێک کە لە توێژینەوەکانی “گواس§” بە دوای جینەکانی تایبەت بە نەخۆشییەکی تایبەت لە ھەزاران مرۆڤدا دەگەران، دەیان و سەدان جین بۆ ھەر نەخۆشییەک دیاری کرا.

 

* The Human Genome Project

§ GWAS: Genome-Wide Associatiom Studies

ئامادەکردن:
ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

سەرچاوە:

Adam Rutherford PhD, A brief History of Everyone Who Ever Lived. 2016

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button