بابەتزانستە بنەماییەکان

ئایا بڕوات بە جۆرە ڕۆنەکەرەیەک هەیە کە کالۆریی کەم بێت و زۆرتر لە ئاو پێک هاتبێت؟

ئایا بڕوات بە جۆرە ڕۆنەکەرەیەک هەیە کە کالۆریی کەم بێت و زۆرتر لە ئاو پێک هاتبێت؟
زانایانی چێشتەمەنیی زانکۆی کۆرنێڵ توانیویانە جۆرێکی تایبەتی ڕۆنەکەرە ساز بکەن کە زۆربەی پێکهاتەکەی ئاوە. لە کەوچکێکی ئەم ڕۆنەکەرەیەدا ٢.٨ گرەم چەوری و ٢٥.٢ کالۆریی هەیە. ئەوە لە ‌حاڵێکدایە کە ڕۆنەکەرەیەکی ئاسایی کە بریتیە لە ٨٤٪ چەوری و ١٦٪ ئاو نزیکەی ١١ گرەم چەوری و ١٠٠ کالۆریی هەیە.
هەر چەن ئۆمولسیۆن شتێکی تازە نیە لە زانستی کیمیادا بەڵام ئەوان شتێکی نوێیان ساز کردوە کە توانای ئەوەی هەیە کە بڕێکی زۆر ئاو لەگەڵ ڕۆنی سەوزە یا چەوریی شیر کە بەتەواوی لەتلەت بووە ئۆمولسیۆن بکەن و بێ هیچ مادەیەکی هەڵگرەوە ڕۆنەکەرەیەک پێک بێنن کە یەک چوارەمی ڕۆنەکەرەی ڕاستەقینە کالۆریی هەیە. ئەم جۆر ڕۆنەکەرەیە لە سەدا هەشتای ئاوە و ئەوی دیکەی چەورییە. ئاماژە بەوەش دەکەن کە دەتوانن پڕۆتینی شیر و ویتامینە پێویستەکانی تری لەش هەر بەو جۆرە بە ڕۆنەکەرەکە زیاد بکەن.

ئامادەکردن: ئارش ڕە‌حیمزادگان

وشەکان:
ڕۆنەکەرە butter
مادەی هەڵگرەوە stabilizer
ئۆمولسیۆن Emulsion

سەرچاوە :
https://phys.org/news/2019-08-butter-low-calorie.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button