بابەتزانستە بنەماییەکان

جیاوازیی مانەوە لە ماڵ یان چوونە دەر لە ڕوانگەی مۆدێلێکی بیرکارییەوە!

جیاوازیی مانەوە لە ماڵ یان چوونە دەر لە ڕوانگەی مۆدێلێکی بیرکارییەوە!

لەم جۆرە مۆدێلانەدا دوو هاوکۆڵکە* هەیە، ئەگەر وای دابنێین کە:

١. شیمانەی** ئەوەی کە کەسی تەنیشتی تۆ تووشی کۆرۆنا بووبێت یان نا: p
٢. هەر کەسێکی تووشبوو دەتوانێت نەخۆشییەکە بۆ چند کەس بگوازێتەوە؟: e

ئەگەر ژمارەی تووشبووەکان بە دۆخێکی سروشتیدا تێپەڕێت ئەم هاوکێشەیە نیشاندەری ژمارەی تووشبووانە :

N = (1+p*e)^d *N0

N0 = ژمارەی کەسانی تووشبوو لە ڕۆژێکی تایبەتدا.
N = ژمارەی تووشبووەکان دوای تێپەڕبوونی d ڕۆژ.

جا هەرچی مەودای کۆمەڵایەتی و کەرەنتینە باشتر ڕەچاو بکرێت، ئاکامی لێکدانی* ناو کەوانەکە نزیکتر دەبێ لە ژمارەی ١ و ئەگەر بە توان بگات ئیتر ئەوەندە خێرا گەورە نابێتەوە.

وەک نموونە ep = 0.1 لەگەڵ ep = 0.2 جیاوازییەکی زۆریان هەیە، بڕواننە خوارەوە:
1.2^30 = 237
1.1^30 = 17

ئەمە یانی ئەگەر ئەمڕۆ ١٠٠ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بووبێت، ئەگەر هاوکۆڵکەی ١.٢ بێت ئەوە لە ٣٠ ڕۆژی تردا ٢٣،٧٠٠ کەس تووش دەبن.
بەڵام ئەگەر هاوکۆڵەکەی ١.١ بێت ئەوە لە ٣٠ ڕۆژی تردا تەنیا ١٧٠٠ کەس تووش دەبن.

کەواتە تا دەتوانن مەودای کۆمەڵایەتی و کەرەنتینە ڕەچاو بکەن.

* فاکتۆر
** ئیحتمال
* حاسڵزەرب

ئامادەکردن: کامران قادری

سەرچاوە:

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button