بابەتمێشک

ئەو مۆسیقایەی لە ناو مێشکتدا گوێی دەدەی، ئێستا پێی دەزانن!

مۆسیقا بەشێکی سەرەکی لە مرۆڤبوونه، بەڵام زانایان هێشتا زۆر ئاگادار نین سەبارەت بەوەی کە چی لە مێشکماندا ڕووی دەدات کاتێک گوێ لە ئاوازە دڵخوازەکانمان دەگرین.

لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە نیشانی دا، دەکرێت ئەو مۆسیقایەی پێشتر مرۆڤێک گوێی لێ بووە، تەنیا لە ڕووی جموجۆڵی مێشکی ئەو کەسە بزانرێت و دروست بکرێتەوە و لە دەرەوە ببیسترێت.

پێت وایە ئەمە خەیاڵییه؟!  پێشتر سەبارەت بەوە لێکۆڵینەوە کراوە کە کاردانەوەی مێشک کاتێک کە مۆسیقا دەبیستین، چۆنه.

پەیوەندیی نێوان مێشک و کۆمپیوتەر بەردەوام لە پێشکەوتندایه. بۆ ئەو کەسانەی کە به هۆی نەخۆشی یان ڕووداوێکەوە توانای قسەکردنیان لەدەست داوە، ئامێرێک هەیە کە دەتوانێت یارمەتیان بدات بۆ پەیوەندیکردن.

وەک ئەو ئامێرەی کە کۆچکردوو ستیڤن هاوکینگ بەکاری دەهێنا.

ئەم ئامێرانە پەرەیان پێدراوە و ئێستا تەنیا بە خەیاڵکردن و بیرکردنەوە لە شتێک کە به دەست دەینووسن، لەسەر شاشەی کۆمپیوتەر بۆیان تایپ دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بەو کەسانەی ئیفلیجیان هەیە که بتوانن دەق بنووسن.

زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر، ۲۹ نەخۆشی تووشبوو بە نەخۆشیی فێگرتن (سەرودڵگرتن) بەشدارییان لە توێژینەوەیەکدا کرد کە تێیدا چەند ئەلیکترۆد لە ناو مێشکیاندا چێنرا و پاشان لە کاتی گوێگرتن لە پارچه مۆسیقایەکی پینک فلۆید، چالاکی و جموجۆڵی مێشکیان تۆمار دەکرا. زانایانی زانکۆی بێرکلی کە ئەو توێژینەوەیان بەڕێوە دەبرد، دواتر به شیکردنەوەی داتا تۆمار کراوەکان، مۆدیلێکی ژیریی دەستکردیان دروست کرد کە به یارمەتیی ئەو دەکرێت ئەو مۆسیقایەی کە کەسێک لە مێشکی خۆیدا خەیاڵی لێ دەکاتەوە لە دەرەوە دروست بکرێت و ببیسترێت.

وەرگێر: دیلان ئیسماعیلزادە

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button