بابەتمێشک

مێشکی ئێمە وەک چرایەکە کە هەر چرکە چوار جار ڕووناکییەکەی زۆر دەبێت و کز دەبێتەوە

مێشکی ئێمە وەک چرایەکە کە هەر چرکە چوار جار ڕووناکییەکەی زۆر دەبێت و کز دەبێتەوە

کاتێک هەموو سەرنجمان دەدەین بە شتێک، لە ڕاستیدا بە شێوەی بەردەوام لەسەر ئەو شتە چڕ نابینەوە بەڵکوو لە هەر چرکەیەکدا سەرنجی ئێمە دەچێت بۆ دەوروبەر و دەگەڕێتەوە.
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی توێژەران لە زانکۆی پرینستۆن و کالیفۆرنیا-بێرکێلی، کە لەسەر مرۆڤ و مەیموون توێژینەوەیان کردووە، دەرکەوت کە سەرنجدانی مرۆڤ بە شێوەیەک نییە کە لە هەر ساتێکدا لەسەر یەک شت ورد ببینەوە، بەڵکوو لە چرکەیەکدا چوار جار سەرنجی ئێمە دەچێت بۆ شتەکانی ئەملاولا و دەگەڕێینەوە سەر ئەو شتەی کە دەمانهەوێت لێی ورد ببینەوە.
سابین کاستنێر، پڕۆفیسۆری دەروونناسی لە زانکۆی پرینستۆن دەڵێت: “ئەزموونی زێهنیی ئێمە لە جیهانی بینراو وەهمییە، دەرکی ئێمە شتێکی بەردەوام نییە، بەڵکوو بە شێوەی ڕیتمی بە پەنجەرەیەکی کاتیدا دەڕوات.”
توێژەران لە خوازەی جۆراوجۆر بۆ ئەو هاتووچووەی سەرنج کەڵکیان وەرگرتووە، بۆ وێنە خاڵێکی ڕووناکی کە ڕووناکییەکەی تیژتر دەبێت و دیسان کزتر دەبێتەوە. هەر ٢٥٠ میلی چرکە، واتە چوار جار لە چرکەیەکدا، ڕووناکییەکە ژوورەکە ڕووناک دەکاتەوە و دەڕوات. زاناکان دەڵێن کە لە جیاتی ئەوەی یەکسەر لە سەر یەک شت چڕ ببینەوە، مێشکمان هەموو شتەکانی دیکەش لە دەوروبەر لەبەر چاو دەگرێت.
ئێستا پرسیار ئەوەیە کە “شتێک کە لە کاتدا دەگۆڕێت، چۆنە تێگەیشتنی ئێمە لە جیهان بەو شێوەیە کە ئێمە بەردەوام شتەکان دەبینین؟” وەڵام ئەوەیە کە: “مێشک تێگەیشتنی ئێمە وەک فیلمێک دەردێنێت، کە ئێمە هەست بەو پچڕپچڕییە ناکەین.”
ئەم هاتووچووەی سەرنجی ئێمە بەو خێراییە، دەبێت پەیوەندیی بە پەرەسەندنەوە هەبێت، توێژەران دەڵێن، لەوانە چڕبوونەوەی زۆر لەسەر یەک شت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە بکەوینە بەر مەترسییەکانی دەوروبەرمان.
وشەکان:
Attention سەرنج
Continuity بەردەوامی

سەرچاوە:
https://www.princeton.edu/news/2018/08/22/spotlight-attention-more-strobe-say-researchers

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button