بابەتمێشک

کێشانی وێنەی زانایان لە لایەن منداڵانی ئەمریکاییەوە گۆڕانکاری لە سەرمەشقی ڕەگەزیدا پیشان دەدات

کێشانی وێنەی زانایان لە لایەن منداڵانی ئەمریکاییەوە گۆڕانکاری لە سەرمەشقی ڕەگەزیدا پیشان دەدات

بەپێی تاقیکردنەوەکان منداڵان کە داوایان لێدەکرێت وێنەی زانایان بکێشن، زیاتر لە جاران وێنەی ئافرەتان دەکێشن.

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی دۆزیوەتەوە لەمڕۆدا یەک لەسەر سێی منداڵانی ئەمریکا کە داوایان لێدەکرێت وێنەی زانایەک بکێشن ئەوا وێنەی ئافرەتێک دەکێشن، ئەوەش گۆڕانێکی گەورەیە لە چاو ساڵانی شەست و حەفتاکان کە لەو ساڵانەدا تەنها یەک لە سەدی منداڵان وێنەی ئافرەتیان دەکێشا. هەرچەندە بە تێپەڕبوونی کات ئەو بیرۆکەیەی کە ڕۆڵی پیاوان وەک سەرمەشقی زانستی دەزانێت لاواز بووە، بەڵام لە ئێستاشدا منداڵان زانابوون زیاتر وەک پیشەی پیاوان دەزانن.
بۆ ئەوەی بزانن کە چۆن شێوازی وێنەکێشانی منداڵەکان گۆڕاوە، تیمێکی توێژەری دەروونناسی ئەنجامی ٧٨ توێژینەوەی کۆ کردەوە و لێکدایەوە کە تیایدا داوا لە منداڵەکان کرابوو “وێنەی زانایەک بکێشن” کە لە وێنە کێشراوەکانی دەکۆڵییەوە کە لە نێوان ١٩٦٦ و ٢٠١٦ وێنە کێشرابوون. لە سەرجەم ئەو لێکۆڵینەوانەدا داوا لە زیاد لە ٢٠٠٠ منداڵی ئەمریکی لە باخچەی ساوایانەوە تا دواناوەندی کرابوو کە وێنەی زانایەک بکێشن.

لە ساڵانی شەست و حەفتاکاندا، ٩٩.٤% منداڵەکان وێنەی زانایەکی پیاویان کێشابوو. کە بە بەراوردکردنی بەو توێژینەوەوانەی لە نێوان ساڵانی ١٩٨٥ و ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە ئەو رێژەیە دابەزیوە بۆ ٧٢%. لە ساڵانی ٢٠١٠ ەکان، بە نزیکەیی یەک لەسەر سێی وێنەکان وێنەی ئافرەت بوون.

پێشەنگی توێژینەوەکە “دەیڤید میلەر”، کە توێژەرێکی دەروونناسییە لە زانکۆی “نۆرسوێسترن” دەڵێت ” ئەو گۆڕانکارییە لە ئەنجامی ئەوەیە کە ژمارەیەکی زیاتر لە ئافرەتان دەبن بە زانا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن-وەک بەرنامەکانی تەلەڤزیۆن و گۆڤارەکانی منداڵان- ئافرەتان زیاتر وەک زانا پیشان دەدەن”

توێژەرەکان سەرنجی ئەوەشیان دابوو کە بە گەورەبوونی منداڵەکان تێڕوانینیان دەربارەی سەرمەشقە زانستییەکە گۆڕاوە. لە ساڵی ١٩٨٠کان بەدواوە، ڕێژەی ٣٠% کچەکان و ٨٣%ی کوڕەکان کە ٦ ساڵان بوون وێنەی زانای پیاویان کێشابوو. بەڵام بە ١٦ ساڵی، ٧٥% کچەکان و ٩٨% کوڕەکان وێنەی زانای پیاویان کێشابوو. میلەر دەڵێت”ئەو ئەنجامانە ئەو نیشان دەدات کە منداڵان- بە تایبەت ئەوانەی تەمەنیان زیاترە- زیاتر دەیانەوێت زانست بە پیاوەوە گرێ بدەن، ئەوە لەبەرەوەی کە ژنان کە کەمتر بەرچاون لە هەندێک بەشی زانستدا وەکوو فیزیک”

تۆنی سکامدەر کە زانایەکی دەروونناسییە لە زانکۆی کۆڵۆمبیای بەریتانی لە ڤانکۆڤەر، دەڵێت “منداڵان ئەوە وێنە دەکێشن کە دەیبینن”. دەشڵێت “دۆزینەوەکان پێشنیازی ئەوە دەکەن کە پێویستە منداڵان زیاتر دەربارەی ڕۆڵی ئافرەتان بزانن، لەبەر ئەوەی تێڕوانینی منداڵان دەربارەی پێشەنگە زانستییەکە رەنگە کار بکاتە سەر بیرکردنەوەیان دەربارەی ئەوەی کە ئەوان دەتوانن چی بکەن و چی نەکەن”. دەشڵێت ” ئەگەر ئێمە ئەو شێوازە دەرکەوتنە بگۆڕین، کچە گەنجەکان بە ئاسانتر دەتوانن وێنای داهاتوویەک لەگەڵ زانستدا بۆ خۆیان بکەن”

وشەکان:

gender sterotype: سەرمەشقی زایەند، سەرمەشقی ڕەگەز

بابەت:
www.nature.com/articles/d41586-018-03346-7

ئامادەکردن: عەبدوڕەحمان ئەبوبەکر

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button