بابەتمێشک

چالاکیی مێشکی ژنان لە پیاوان زۆرترە

چالاکیی مێشکی ژنان لە پیاوان زۆرترە
توێژینەوەیەکی ڕەگەزبنەما لەسەر گەڕانی خوێن لە مێشکدا

بە پێی ئەو توێژینەوانەی کە بە وێنەگریی کردەیی لەسەر مێشکدا کراوە، دەرکەوتووە کە جیاوازیی تایبەت لە نێوان مێشکی ژنان و پیاواندا ھەیە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە وێنەکاندا ده‌ردەکەوێت‌، گەڕانی خوێن لە مێشکی ژن و پیاودا یەکسان نییە. ھەر وەک لە وێنەی ژێرەوەدا دیارە، ئەو شوێنانەی کە ڕەنگیان سوورە، لەوێدا گەڕانی خوێن لە مێشکی ژناندا زۆرترە. ھەروەھا لەو شوێنانەی کە بە ڕەنگی شین دەستنیشان کراون، گەڕانی خوێنی مێشکی پیاوان زیاترە. جێی ئاماژەیە کە زانیارییەکانی ئەم بابەتە دوای پشکنینەوەی ٤٦٠٣٤ نموونەی *SPECT بەدەست هاتووە.

بە ھۆی ئه‌وە‌ کە نەخۆشییەکانی مێشک کاریگەری و ئاکامی جیاوازی لەسەر ژنان و پیاواندا ھەیە، تێگەیشتن لەو جیاوازییانە زۆر ھەستیار و گرینگە.
کەڵکوەرگرتن لە ئامێرەکانی وێنەگریی دەماری، وەک SPECT، دەتوانێت کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەری ڕەگەزبنەمای نەخۆشییەکانی مێشک ھەبێت.

١٢٨ شوێنی تایبەتی مێشک لە کاتی چالاکیدا پشکنینیان بۆ کراوه‌ کە به‌ پێی شیکردنەوەکان، ژنان زۆرتر تووشی نەخۆشی ئالزایمەر و خەمۆکی دەبن. ئەوە لە کاتێکدایە کە پیاوان زۆرتر تووشی کێشەکانی بواری سەرنجدان و کرداری دەبن.
جیاوازیی گەڕانی خوێن لە مێشکی ژنان و پیاواندا نموونەیەکە کە دەتوانێت ھاندەری پزیشکان و توێژەران بێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ڕەگەزبنەمای زۆسرتر لە بواری نەخۆشیی دەروونی و بەگشتی نەخۆشییەکانی بواری مێشک.

*Single Photon Emission Computed Tomography
وێنەهەڵگریی تاک فۆتۆن هاوێژیی ژمێرکاریکراو

ئامادەکردنی:
ڕەحمان بەنوورە

سەرچاوە:
http://content.iospress.com/articles/journal-of-alzheimers-disease/jad170432

www.sciencedaily.com/releases/2017/08/170807120521.htm

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button