بابەتمێشک

ئایا خۆشەویستیی نێوان دایک و باوک کاریگەریی هەیە لەسەر دەرسخوێندنی منداڵان؟

ئایا خۆشەویستیی نێوان دایک و باوک کاریگەریی هەیە لەسەر دەرسخوێندنی منداڵان؟

خۆشەویستیی دایک و باوک چۆن کاردانەوەی هەیە لەسەر ژیانی منداڵان؟

زۆربەی دایکان و باوکان دوای هاتنە سەردنیای منداڵەکەیان، ژیانی هاوسەری و ئەوینداریی خۆیان وەلا دەنێن یان لە باشترین شێوەدا کەمی دەکەنەوە و تەنانەت هەست و سۆزیان دەچێتە سەر منداڵەکەیان.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆیی، نیشان دراوە کە ئەو هاوسەرانەی یەکتریان خۆش دەوێت منداڵەکانیان زۆرتر بەردەوام دەبن لە خوێندن و لە ژیانی داهاتوویاندا سەرکەوتووترن و هەستێکی خۆشیان بەرانبەر بە هاوسەرگیری دەبێت.

لەم لێکۆڵینەوەدا کە لە زانکۆی نیپاڵ و بە هاوکاریی زانکۆکانی میشیگان و کێبێک ئەنجام دراوە، بەڵگەیەکی نوێ بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەڵوێستە خراوەتە ڕوو. لەم توێژینەوەیەدا، لەسەر هەست و خۆشەویستیی دایک و باوک لە 151 گەڕەک پرسیار کراوە. هاوسەرەکان لە یەک کاتدا بەڵام جیا جیا پرسیاریان لێکراوە و ڕادەی خۆشەویستیی بەرانبەر بە هاوژینەکانیان لە چوار ئاستی (زۆر، تا ڕادەیەکی زۆر، تۆزێک، و خۆشەویستیمان لەنێواندا نییە) تۆمار کراوە.

لەدوای ئەم تۆژینەوە سەرەتاییەی کە لە ساڵی 1995 زایینیدا ئەنجام درابوو، منداڵەکانیان بۆ ماوەی 12 ساڵ خرانە ژێر چاوەدێری و پلەکانی خوێندکاری و کردەوەیان لە ماڵ، قوتابخانە و کومەڵگا بە تەواوی تۆمار کران و ئەنجامێکی سەرنجڕاکێش هاتە دی.

بەو ڕادەیە کە ئەو دایک و باوکانەی کە پێکەوە چاک بووبن و هەڵوێستی باشیان بەرامبەر بە یەکتر هەبووە، منداڵەکانیان سەرکەوتووتر و شێناتر پەروەردە کراون.

کەواتە ئەوین و خۆشەویستی کاریگەریی سەرەکیی هەیە نەتەنیا لەسەر ژن و مێرد خۆیان، بەڵکوو لەسەر تەواوی ژیانی خوێندکاریی منداڵەکانیان و دواتریش لەسەر چونیەتیی هەوسەرگیرییان کاردانەوەی زۆر نزیکی هەیە.

بە بوونی ژیانی پڕ لە خۆشی و کامەرانیی دایک و باوک، منداڵانیش لە داهاتوودا چاو لە دایک و باوکی خۆیان دەکەن و بە دوای ژیانێکی ئاوادا دەگەڕێن.

 

نووسەر:Morgan Sherburne

ئامادەکردن: ڕەزا باغی 

 

وشەکان:

پەیوەندی relationship 

ژن و مێرد spouses 

جیابوونەوەی ژن و مێرد divorce 

 

سەرچاوە:

https://m.phys.org/news/2020-02-parents-children.html

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button