بابەتمێشک

زانایانی زانستی دەمار، “بزوێنەری وشیاری”یان دۆزیوەتەوە کە لە ناو مێشکی مەیمووندا شاراوەیە

زانایانی زانستی دەمار، “بزوێنەری وشیاری”یان دۆزیوەتەوە کە لە ناو مێشکی مەیمووندا شاراوەیە.

ڕەنگە بۆ بەخەبەربوون پێویستیمان بەم بزوێنەرە هەبێت.

تیمێک لە توێژەرەکان، بزوێنەری وشیارییان لە مێشکدا دۆزیوەتەوە کە لە مەیموونەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەیکە تەنانەت بە یەک هاندەری بچووک لە بێهۆشییەوە بەئاگا بێن و وشیار ببنەوە.

وشیاری نهێنیە. ئێمە بە دڵنیاییەوە نازانین کە بۆ بوونەوەران هەندێک جار بەخەبەرن و هەندێک جار خەوتوون، یا کام میکانیزمی مێشک بۆ دۆخی وشیاری گرینگە.

ئەم تیمە بە بەکارهێنانی ئەلکترۆد لە سەر مێشکی ماکاکانێک (مەیموونێکی ئاسیایی) دوو ڕێگەی سەرەکییان دۆزییەوە بۆ وشیاری لە مێشکی مەیموونەکاندا. ماکاکانەکان یا بەخەبەر بوون یا خەوت بوون و هەروەها هەندێکیان لە ژێر شێوەی جیاوازی بێهۆشیدا بوون.

 توێژەرەکان ناوچەیەکی تایبەتی مێشکیان دۆزییەوە کە بە ناوی بێشکەی مێشکی تەنیشتی ناوەندی ناسراوە.

میشێل ڕێدینباونگ لە زانکۆی ویسکانسین مەدیسۆن و نووسەری بەرپرسیی ئەم وتارە دەڵێت: بەدوور نییە کە وشیاری تایبەت بە شوێنێک لە مێشک بێت. توێژینەوەکانی ڕابردوو ئاماژە دەکەن وشیاری چالاکییەک کە لە سەرانسەری مێشک بڵاوبووەتەوە دەگرێتە خۆ. بەڵام ئەم توێژینەوە نیشان دەدات لەوانەیە بێشکەی مێشکی تەنیشتی ناوەندی لە وشیاریدا ڕۆلی سەرەکی هەبێت.

مەبەست لە وشیاری چییە؟ وشیاری واتای بەخەبەربوونە.

مایکل گرازیانۆ زانای زانستی دەمار لە زانکۆی پرینستۆن دەڵێت: وشیاری بە واتای بەخەبەربوون، خرۆش و وەڵامدانەوە بە هاندەرەکانە. بەو واتایە ئەو کەسانەی کە خەوتوون یا لە کۆما دان وشیار نین.

توێژەرەکان لە کاتێکدا کە مەیموونەکان بەهۆی بەکارهێنانی شیوەی جیاوازی بێهۆشی لە خەو یا هێمنیدا بوون، هاندەری ئەلکتریکی بچوکیان بۆ ناوچەی جیاوازی مێشکیان نارد. زۆربەی کات مەیموونەکان خەوتبوون. بەڵام ناردنی هاندەر لە فریکوەنسییەکی تایبەتەوە بۆ بێشکەی مێشکی تەنیشتی ناوەندی، تەنانەت ئەگەر مەیموونەکان لە خەوی قووڵیشدا بن، بەئاگایان دەکاتەوە.

توێژەرەکان بە  تۆمارکردنی مێشکی مەیموونەکان لەنێوان دۆخی هۆشیاری و بێهۆشیدا، وشیاریان بە دوو بەشی سەرەکی پێناسە کرد.

ئەم توێژینەوەیە بۆ زانیاری سەبارەت بەوەیکە چۆن وشیاری دەتوانێت بۆ باشترکردنی ڕەوتی بێهۆشی یارمەتیدەر بێت و ببێتە هۆی دەرمانێکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی کە ناڕێکیی وشیاریان هەیە بەسوودە.

 

نووسەر: Rafi Letzter – Staff Writer

ئامادەکردن: ئەژین جەلالی

 

وشەکان:

 بزوێنەری وشیاری engine of consciousness

بێشکەی مێشکی تەنیشتی ناوەندی central lateral thalamus.

میشێل ڕێدینباونگ Michelle Redinbaugh

ویسکانسین مەدیسۆن Wisconsin-Madison

مایکل گرازیانۆ Michael Graziano

پرینستۆن Princeton

خرۆش arousal

هاندەرimpulse

فریکوەنسی frequency

ماکاک (مەیموونێکی ئاسیایی)  macaque

 

 

سەرچاوە:

 

https://www.livescience.com/monkey-brains-have-engine-of-consciousness.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button