بابەتژینگە

ناسا نیشانەکانی هەبوونی ئەگەری ژیان و ئۆقیانووسێک لە ئاو لەسەر هەسارەیەک دۆزییەوە

هەسارەی K2-18 b، هێندەی ٨.٦ی قەبارەی زەوی گەورەیە و بە دەوری ئەستێرەی K2-18 دەسووڕێتەوە و ١٢٠ ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی تەلەسکۆپی جەیمس وێبی ناسا لە K2-18 b بوونی مۆلیکولی هەڵگری کاربۆن وەک میتان و کاربۆن دی ئۆکسایدی ئاشکرا کردووە.

زۆربوونی میتان و کاربۆن دی ئۆکساید، هاوکاتلەگەڵ کەمبوونی ئامۆنیا، ئەو گریمانەیە پشتڕاست دەکەنەوە کە ڕەنگە دەریایەک لە ئاو لەژێر بەرگەهەوایەکی پڕ لە هایدرۆجین لە K2-18 bدا هەبێت.

هەرچەند لە K2-18 b مۆلیکولی هەڵگری کاربۆن دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەسارەکە بتوانێت ژیان مسۆگەر بکات.

هەسارەیەکی وەها گەورە بە تیرەی ٢.٦ هێندەی تیرەی زەوی، وا دەگەیەنێت کە لەوانەیە هەسارەکە لەژێر پەستانی بەرزی سەهۆڵیندا کاکڵێکی گەورەی تێدا بێت، وەک نیپتۆن، بەڵام بەرگەهەوایەکی تەنک و پڕ لە هایدرۆجینی هەبێت و توێکڵێک کە دەریا و ئۆقیانووسەکان دایانپۆشیوە.

ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئۆقیانووسەکان بۆ ئەوەی ئاوێکی شلیان هەبێت یان شوێنێک بن بۆ نیشتەجێبوون و ژیان، زۆر گەرم بن.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵحی 

James Webb Space Telescope

Carbon-bearing molecules مۆلیکولی هەڵگری کاربۆن

Ammonia ئامۆنیا

Atmosphere بەرگەهەوا

Diameter تیرە

Under high-pressure لەژێر پەستانی بەرز

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button