بابەتژینگە

جینکۆ بیلۆبا، دارێکی سوودبەخش و جوانە کە دەتوانێت لە کوردستانیش بڕوێت

بەشی ١

جینکۆ (Ginkgo biloba) یەکێکە لە کۆنترین جۆرەکانی دار کە هێشتا لە سەر گۆی زەوی دەڕوێت و لەناو نەچووە. هەروەها یەکێکە لە پڕفرۆشترین تەواوکەرگەلی گیایی* لە ئەمریکا و ئەورووپا.

جینکۆ بیلۆبا کۆنترین جۆری دارە کە هێشتا زیندووە . تاکە دارێکە دەتوانێت هەزار ساڵ بژی و بەرزییەکەی دەگاتە 4 مەتر. لقەکانی ئەم دارە کورتن و گەڵاکانی شێوەی باوەشێن دەدەن. گەڵاکانی لە پاییزدا دەدرەوشێنەوە و زۆر جوانن.
گەرچی هەزاران ساڵە پزیشکیب گیایی چینی لە هەردوو گەڵا و تۆوی جینکۆ کەڵک وەردەگرێت، بەڵام لێکۆڵینەوە مۆدێرنەکان ستانداردێکیان پێک هێناوە کە زۆرتر لەسەر گەڵا سەوزە وشککراوەکان سەرنج دەدات.
زانایان زیاتر لە ۴٠ پێکهاتەی جینکۆیان دۆزیوەتەوە، بەڵام وێدەچێت تەنها دوو پێکهاتە وەک دەرمان کار بکەن: فلاڤۆنۆید و تێرپینۆید. فلاڤۆنۆیدەکان ئەنتی ئۆکسیدانی ڕووەکین. توێژینەوەکانی تاقیگە و توێژینەوەکانی سەر ئاژەڵان دەریدەخەن کە فلاڤۆنۆیدەکان دەمارەکان و ماسوولکەکانی دڵ، خوێنبەرەکان و تۆڕی چاو لە تێکچوون دەپارێزن. تێرپینۆیدەکان بە فراوانکردنی خوێنبەرەکان و کەمکردنەوەی پێوەچەسپانی پلاکتەکان سووڕانی خوێن باشتر دەکەن.
هەروەها توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە جینکۆ یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە نەخۆشی ئەلزایمەریان هەیە. توێژینەوەیەکی بچووکی دی دەریخستووە ئەو کەسانەی گلۆکۆمایان هەیە و ڕۆژانە ١٢٠ میلیگرام جینگۆیان بۆ ماوەی ٨ هەفتە خواردووە، بینینیان باشتر بووە.
کۆتایی بەشی ١

*herbal supplements
وەرگێڕان: ئیحسان ئیزەدی
هەڵەگر: ئیدریس قادری

سەرچاوەی بەشی ناساندنی داری جینکۆ بیلۆبا

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button