بابەتژینگە

“ٸاو”سەرچاوەیەک بۆ ژیان

“ٸاو”سەرچاوەیەک بۆ ژیان

ئاو سەرچاوەی ژیانە و پێکهاتەیەکی گرینگ و سەرەکی جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵان و سەرجەم بوونەوەرەکانی سەر گۆی زەوی پێکدەهێنێت.
پتر لە 71%ی کێشی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە و هەموو مرۆڤێک ڕۆژانە پێویستی بە ڕێژەیەکی بەرچاوی ئاوی پاقژ هەیە و بەبێ ئاو لە چەندین ڕۆژ زیاتر ناژێت؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە مرۆڤ بەبێ خواردنی خۆراک بۆ چەندین هەفتە زیندوو دەمێنێت. نزیکەی 68% لە ڕووبەری سەر گۆی زەوی لە ئاو داپۆشراوە، کە لەم ڕێژەیە تەنیا کەمتر لە 3%ی “شیرنە” و بۆ خواردنەوە لەبارە و ئەوی تر بەهۆی هەبوونی جۆرەکانی خوێ بەتایبەت کلۆرایدی سدیۆم(خوێی خواردن) لەنێو پێکهاتەکەیدا ناکرێ بۆ خواردنەوە کەڵکی لێ وەربگیرێت و بە “ئاوی سوێر” ناسراوە.
گرینگترین سەرچاوەکانی ئاوی گۆی زەوی بریتییە لە:
1_ئاوی ژێرزەوی(کانی؛ بیر؛ کارێز)
2_ئاوی سەرزەوی(ڕووبار، دەریاچە، دەریا، ئۆقیانووس)
3_ئاوی باڕشت(بەفر و باران)
باشترین ئاو بۆ بەکارهێنان کە پێویستی بە پاقژکردنەوە نییە ئاوی ژێرزەوییە؛ کە تەنیا بە زیادکردنی ماددەی دژە میکڕۆب(کولۆر؛ ئۆزۆن؛ تیشکی یوڤی و…) دەتوانین بەکاری بهێنین.
ئاوی ڕووبار و دەریاچەکان پێویستیان بە پاقژکردن و چەندین پڕۆسەی جیاواز هەیە تا بتوانرێت وەکوو ئاوی خواردنەوە کەڵکی لێ وەربگیرێت.
ڕێژەی پاشماوەی کولۆر لە ئاوی خواردنەوەدا دەبێت لەنێوان 0.5 بۆ 0.8 میلیگڕام لە لیترێکدا بێت.
یەک مەتر سێجا ئاو (1000 لیتر) پێویستی بە 3 بۆ 5 گڕام کولۆر هەیە بۆپاقژکردنەوە و پاش زیادکردنی کلۆرەکە بۆ ماوەی 30 خولەک دەبێ ڕاوەستین تا مادەی کولۆر کاریگەری لەسەر ئاوەکە دانێت و دواتر بخورێتەوە. بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کولۆر لە ئاودا دەمێنێتەوە.

جەمال وەلی پوور
کارناسی تەندروستیی ژینگە

سەرچاوە:
Qadri, Syed (2003). “Volume of Earth’s Oceans”.The Physics Factbook. Retrieved 2007-06-07.↑ Drogin

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button