بابەتگەردوونناسی

ئایا لە ئەستێرەکانی دیکەی ڕێگای شیریدا، شارستانییەتی نامۆ هەیە؟

ئایا لە ئەستێرەکانی دیکەی ڕێگای شیریدا، شارستانییەتی نامۆ هەیە؟
لەوانەیە.

لە وتارێکی نوێدا، توێژەران بەپێی شێوەی پەرەسەندنی ژیان لەسەر گۆی زەوی، ئەگەری بوونی شارستانییەتی نامۆیان لەسەر ئەستێرەکانی دیکە پێشبینی کردووە.

لە ئاکامدا دەرکەوتووە ئەگەر ڕەوتی دروستبوون و پەرەسەندنی ژیان لەو ئەستێرەگەلەی ڕێگای شیری کە تەمەنیان ٥ ملیارد ساڵە، وەکوو پەرسەندنی ژیان لەسەر زەوی بڕواتە پێشەوە ڕەنگە ۳٦ شارستانییەتی ژیری نامۆ لەو ئەستێرەگەلەدا هەبن.

ئەگەر ژیانە نامۆکان بە یەک ئەندازە و بەشێوەی بەرانبەر لە گەلەستێرەی ڕێگای شیریدا دابەش بووبێتن، نزیکترین شارستانییەتی نامۆ، ۱۷ هەزار ساڵی ڕووناکی لە ئێمە دوورە.

ئاماده کردن: هێمن محەممەدیان، کاناڵی زانستیی هۆژان

سەرچاوە:
Are there really 36 alien civilizations out there? Well, maybe. | Live Science
https://www.livescience.com/how-many-alien-civilizations-exist.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button