پلاندانانی شاری

ئەوە بۆ دووەمین ساڵە ژمارەی دانیشتووانی چین کەم دەبێتەوە

سەرچاوە

ڕێژەی لەدایکبوون، لە ماوەی ٥٠ ساڵدا، بە نزمترین ئاست گەیشت. ژمارەی دانیشتووانی چین، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی ٠.١٥٪ لەچاو ساڵی پێشوو دابەزیوە.

ڕێژەی لەدایکبوون نزمترین و ڕێژەی مردن بەرزترین ڕیکۆردی لە ساڵی ١٩٧٤ەوە تۆمار کرد.لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ٩.٠٢ ملیۆن لەدایکبوون هەبووە کە لەچاو ساڵی پێشوو ٥.٧٪ دابەزیوە.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ١١.١ ملیۆن مردن هەبووە کە بە ڕێژەی ٦.٦٪ لەچاو ساڵی پێشوو هەڵکشاوە.ژمارەی دانیشتووانی چین بۆ دوو ساڵی لەسەر یەک، لە ساڵی ٢٠٢٣دا دابەزینی بە خۆیەوە بینی. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بێوێنەی ڕێژەی لەدایکبوون و شەپۆلێکی مردن بە هۆی کۆڤید-١٩وە.

ئیدارەی نیشتمانیی ئاماری چین ڕایگەیاندووە، ژمارەی دانیشتووانی چین لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢.٠٨ ملیۆن کەس کەمی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و ٤٠٩ ملیۆن کەس.

ساڵی ٢٠٢٢ش ژمارەی دانیشتووانی چین ٨٥٠ هەزار کەس لەچاو ساڵی پێش خۆی کەمتر بوو و دوای قڕتێکەوتنی ساڵی ١٩٦١، یەکەم ساڵێک بوو کە لە ڕێژەی دانیشتووانی چین کەم دەبووەوە.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
هەڵەچن: ئەستێرە چابوک

سەرچاوە:

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button