هەواڵەکانی هۆژین

پەیامی مامۆستا سەید ئەحمەد تەوەکولی

گۆڤاری زانستیی هۆژینم بەدەست گەیشت و خوێندمەوە و بەوردی سەرنجم دا. لە بواری بابەت و ناوەرۆکەوە تا بڵێی جوان و ناوازە و ڕێکوپێکە و دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بە هەر شێوازێک لە پێکهێنان و کۆکردنەوەی ئەم بەرهەمەدا بەشدار بوون. سەبارەت بە بواری ڕێنووس و ڕێزمانی گۆڤارەکەش، ئەتوانم بڵێم هۆژین یەکێک لە باشترین بەرهەمە نووسراوەکان و دەقەکان و گۆڤارەکانی کوردییە کە کەمترین هەڵە لە ناویدا بوونی هەیە و بە جوانترین شێواز دەرچووە. وەکوو تێبینیی خۆم بە چەن خاڵێک لەسەر گۆڤارەکەتان ئاماژە دەکەم:
یەکەم خاڵم سەبارەت بەو وشانەیە کە بە “ی” کۆتایی دێن و بەدوای ئەواندا “ی”یەکی خستنەسەریش دێت. وەک نموونەیەک کاتێک کە دەڵێن “کارامەیی خۆیان” وشەی کارامەیی دەبێت بە ٣ دانە “ی” بنووسرێت، چونکە “ی”یەکی خستنەسەریش بە وشەی “کارامەیی”یەوەکەوە دەلکێت. دیارە کە ئەمە لە هەموو لاپەڕەکانی گۆڤاری هۆژیندا ڕەچاو نەکراوە و ڕەنگە وەکوو یاسایەکی ناوخۆییی خۆتان پەسەندتان کردبێت.
هەروەها سەبارەت بە پاشکۆی منداڵان، وشەی “کەموکووڕی” وشەیەکی لێکدراوە بە ڕای من. چون وشەی “کەم” و وشەی “کووڕ” بەتەنیا واتایەکی جیاوازیان هەیە، بەڵام کاتێک کە لە وشەی “کەموکووڕی”دا پێکەوە دێن واتایەکی نوێ دەگرن. کەواتە نووسینی بەشێوەی “کەم و کووڕی” هەڵەیە. خاڵێکی تریش وشەی “پێشمێژوو”ە، کە بە ڕای من دەکرێت بە شێوەی “پێش مێژوو” بنوسرێت. هەڵبەت ئەگەر ئەم وشەیە وەک وشەی pre-historic چاوی لێ بکەین لەوانەیە وا دەر بکەوێت کە دەکرێت پێکەوەش بنووسرێت. بەڵام چوارچێوەی زمانی کوردی ئەو ئیجازەیە بە ئێمە دەدات کە ئەو جۆرە وشانە بە جوداش بنووسین، بەبێ ئەوەی کە واتای وشەکە بشێوێت.
هەروەها، ئەگەر بەجێی وشەی “باوەڕ” لە “بڕوا” کەڵک وەرگرین، یان بەجێی وشەی “نەی” وشەی “قامیش” بەکار بهێنین، بەڕای من کوردیتر و گونجاوترە.

سەید ئەحمەد تەوەکولی،
مامۆستای فێرکاریی زمانی کوردی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button