‌هەواڵی ڕێکخراوە

پەیامی مامۆستا محەمەد کەمال

بەڕێزان، ژمارە (٩)ی گۆڤاری زانستیی هۆژینم لە ڕێگەی دکتۆر ئەهوەن جەلالییەوە پێ گەیشت. وێڕای ئەم نامەیە، پیرۆزباییتان لێ دەکەم. دەرچوونی گۆڤارێکی زانستی بە زمانی کوردی، دەوڵەمەندیی زمان و بیرکردنەوەی مرۆڤی کورد دەردەخات. ئێمەی کورد کە بە درێژایی مێژوو هەوڵی داگیرکردنمان دراوە و زمانکوژیمان بەرانبەر کراوە، ئەو بیرۆکەیەیان بەسەرماندا سەپاندووە کە زمانەکەمان خێڵەکییە و بۆ توێژینەوەی فەلسەفی و زانستی نالەبارە.

هەوڵدان بۆ دەرکردنی گۆڤارێکی زانستیی وەکوو “هۆژین”، ئەم بیرۆکەیە پووچەڵ دەکاتەوە. ئەو خاڵەش دەسەلمێنێت کە زمانەکەمان چیدی لە زمانەکانی دیکەی جیهان کەمتر نییە. هەروەها، من لەو باوەڕەدام کە ئەگەر مرۆڤی کورد فەلسەفییانە و زانستییانە بیر بکاتەوە، ئەوا دەتوانێت زمانەکەی لەو بوارانەدا بخاتە گەڕ. گرفتی زمان بە بیرکردنەوەوە گرێ دراوە و زمان تەنیا ئامێریکی ڕاگەیاندن نییە، بەڵکوو دەربڕینی ڕاستیبوون و نیشتمانی مرۆڤە.
جگە لەمە، دەبینم کە گۆڤارەکەتان پەیڕەوی ڕێنووس و خاڵبەندیی دروست دەکات و بە زمانێکی پاراو و لە ئاڵۆزی بەدەر بەرهەمەکان لەخۆی دەگرێت، من دەستخۆشیتان لێ دەکەم و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

محەمەد کەمال

مامۆستا، توێژەر و وانەبێژی باڵا لە زانکۆی مێڵبۆرن – ئوسترالیا

زانکۆی مێڵبۆرن – ئوسترالیا

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button