دانمارک سەوزترین وڵاتی دنیایه
بەپێی توێژنەوەیەک که له ساڵی ٢٠٢٠ لە زانستگای یێڵی وڵاتی ئەمریکا ئەنجام دراوە و تێیدا ١٨٠ وڵاتی دنیا توێژینەوەیان لەسەر کراوە، دەرکەوتووه که دانمارک سەوزترین وڵاتی دنیایه. لە لێکۆڵینەوەکەدا ٣٢ پێوەر لەبەر چاو گیراون کە بەرچاوترینیان بریتین لە سیاسەتەکانی ژینگەیی، کوالیتیی هەوا، کوالیتیی ئاو، چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ زبڵ و زێراو، کۆنتڕۆلی کاربۆن دایۆکساید، ڕێژەی دارستانەکان و شیناوەرد، پاراستنی ژینگەی بوونەوەرەکان و پەرەپێدانی فرەچەشنی. له ئاکامی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا، دانمارک پلەی یەکەمی دەستەبەر کردووە.
دوای دانمارک سەوزترین وڵاتانی دنیا ئەمانەن:
٢- لوکزامبۆرگ
٣- سویسرا
٤- بریتانیا
٥- فەڕەنسا
٦- نەمسا (ئوتریش)
٧- فینلەند
٨- سوێد
٩- نۆروێژ
١٠- ئەڵمانیا
وەرگێڕ: کەریم بایرامی
پێداچوونەوەی زمانی: موعین ئەحمەدی
سەرچاوە: