بابەتزانستە بنەماییەکان

هەڵەیەک لە وەرگێڕانی یاسای یەکەمی نیوتن دوای نزیک ٣٠٠ ساڵ دۆزرایەوە.

لێکدانەوەیەکی نوێی نووسراوەکانی ئایزاک نیوتن، مەبەستی باوکی میکانیکی کلاسیک لە یاسای یەکەمی جووڵە ئاشکرا کرد.

وەرگێڕانێکی هەڵەی نادیاری یاسای یەکەمی جووڵەی نیوتن که بۆ زیاتر لە سێ سەدە لە ژێر تاریکایی دەفڕی، تێبینییەکی نوێی خستە سەر ئەو شتەی گەورە فەیلەسووفی سروشتیی بیری لێ دەکردەوە، ئەو کاتەی کە بناغەکانی میکانیکی کلاسیکی دادەنا.

یاسای یەکەمی جووڵە زۆر جار ئاوا مانا دەکرێتەوە: ”ئەو شتانەی کە لە جووڵەدان، حەزیان لە مانەوە لە جووڵەکەدایە و شتگەلێک کە ڕاوەستاون، مەیلیان لە ڕاوەستانه“.

بەڵام مێژووی ئەم ڕاستییە بە ڕواڵەت ئاشکرایە لە هەمبەر ئینێرسییەوە، ئاڵۆزە. نیوتن لە کتێبی بنەماکانی سروشتیی فەلسەفە کە لە سەدەی ١٧دا نووسراوە، دەڵێت: هەر تەنێک مەیلی هەیە لە دۆخی خۆیدا بمێنێتەوە، جا چ لە حاڵەتی ڕاوەستاندابێت یان جووڵە مەگەر ئەوەیکه بکەوێتە ژێر کاریگەریی هێزێکی دەرەکی.

دەنیێل هوک، فەیلەسووفێک لە ڤێرجینیا تێک دەڵێت: بە درێژایی سەدەکان زۆربەی فەیلەسووفەکانی زانست ئەم دەستەواژەیان بۆ ئەو تەنانە لێکداوەتەوە کە کاریگەریی هیچ هێزێکیان لەسەر نییە. بۆ نموونە، لە ساڵی ١٩٦٥، برایان ئێلیزی نیوتنناس دەڵێت: هەر تەنێک کە لە ژێر کاریگەریی هیچ هێزێکدا نەبێت بەردەوام دەبێت لە دۆخی ڕاوەستان یان جووڵەی یەکسانی خۆی لەسەر هێڵێکی ڕاست.

بەڵام هوک دەڵێت ئەمە تۆزێک سەرسووڕهێنەرە، چون لە جیهاندا هیچ تەنێک نییە کە لە ژێر کاریگەریی هێزە دەرەکییەکان نەبێت.

کە وایە بۆچی دەبێت یاسایەک پێناسە بکەین لە بارەی شتێکەوە کە بوونی نییە؟ لە دەقێکی ئەم دواییانەدا کە لە گۆڤاری فەلەسەفەی زانست بڵاو بووەوە هوک دەڵێت کە نیوتن حەزی لە بەکارهێنانی یاسای یەکەم نەبووە بۆ ئاماژەکردن بە تەنێکی خیاڵی و بێهێز. کەڵکوەرگرتنی نیوتن لە دەستەواژەی ”جگە لە ڕادەیەک“ بەو مەبەستە نەبووە ڕوونی بکاتەوە کە یاساکە تەنیا ئاماژە بەو جۆرە تەنانە بێت بەڵکوو بۆ شیکردنەوەی ئەوەیە که جووڵانەوە تەنیا کاتێک دەگۆڕدرێ کە هێزێک ناچاری بکات. ئەم جیاوازییە ڕەنگە تا ڕادەیەک ئاکادیمیک بێت، لە کۆتاییدا تیۆریی گشتی ڕێژەیی ئاڵبرت ئاینشتاین جێگەی تێۆریی نیوتنی گرتەوە.

بەڵام ڕۆبێرت دیسالی، مێژووناسێکی فەلسەفەی فیزیک لە زانکۆی وێستێرنی ئۆنتاریۆ دەڵێت ئاینشتاین تیۆرییەکەی لەسەر بنەمای تێۆریی نیوتن ساز کرد، و خەڵک لێکدانەوەی هەڵەی یاسای یەکەمی نیوتنیان بۆ باسکردن لە سەر هەبوونی ناکۆکی فەلسەفەی بنەڕەتی لە نێوان تیۆرییەکانی نیوتن و ئاینشتاین بە کار هێناوە. بەتایبەت سکاڵاگەلێک هەبووە کە یاسای یەکەمی نیوتن بازنەییە.

ئەو دەڵێت: تەنە بێهێزەکان لە هێلێکی ڕاستدا دەڕۆن یا بێجووڵە ڕادەوەستن، بەڵام چۆن دەزانی کە ئەوان بێهێزن؟ لەبەر ئەوەیکه ئەوان لە سەر هێڵێکی ڕاست دەڕۆن یان بێجووڵە دەمێننەوە. دیسالی دەڵێت: توێژینەوەکە دەرخستنی هەڵەی ڕوانەگەکە ئاسانتر دەکاتەوە.

ئەو دەڵێت نیوتن نەتەنیا بە نیاز نەبوو یاسایەک لە هەمبەر جەستە خیاڵییە بێهێزەکان دابنێت بەڵکوو هاوچەرخەکانیشی بەو شێوەیە لێکیان نەدەدایەوە. دیسالی دەڵێت من پێموایە ئەوە لێکدانەوەی خەڵکە کە بیریان لەوە دەکردەوە سەیری دوواوە بکەن.

جۆرج سمیس فەیلەسووفێک لە زانکۆی توفس و کارناسی نووسراوەکانی نیوتن دەڵێت: نووسراوەکانی دواتری نیوتن بە ڕوونی دەری دەخات کە مەبەستی نیوتن لە یاسای یەکەم بۆ ئاماژەدانە بەهەموو تەنەکان نەک تەنیا تەنە خیاڵییە بێهێزەکان.

سمیس دەڵێت تەواوی ئامانجی یاسای یەکەم ئەوەیە کە بوونی هێز دەربخات. ئەو دەڵێت ئەو کاتەی کە نیوتن خەریکی نووسین بوو، پێویستیی تەنەکان بە هێز بۆ جووڵە شتێکی باو نەبوو؛ هەموو جۆرە تێۆرییەکی کۆن هەبوو کە هەر شتێک توانای جووڵەسازکردنی خۆی هەیە.

بۆ نموونه ئەرەستوو پێی وابوو که تەنە ئاسمانییەکان لە جۆرێک ماددەی خەیاڵی بە ناوی ئیتەر ساز کراون و بە شێوەی سروشتی لە بازنەگەلێکدا دەجووڵێنەوە.

ئەگەری هەیە وەرگێڕان لە لاتینەوە بۆ ئینگلیزی کە بە دەستی ئاندروو مۆتە لە ساڵی ١٧٢٩ و دوای مردنی نیوتن ئەنجام درا گێژییەکی لەسەر مەبەستی نیوتن ساز کردبێت، کاتێک وشەی ”مەگەر“ی لە جیات ”جگه تا ڕادەیەک“ بە کار هێنا.

هۆک دەڵێ سەرەڕای ئەوەی کە ئەمە جیاوازییەکی وردە بەڵام وای کرد کە هەست بکردرێ نیوتن بە جێگەی شرۆڤەی هۆکاری کاردانەوەی تەنەکان بەرانبەر بە هێز، خەریکە لەبارەی تەنە بێهێزەکان قسە دەکات.

دوای ئەمە، ئەگەری هەیە خەڵک بۆ زۆرینەی بەشەکان نەگەڕابێتنەوە سەر وەرگێڕانی سەرەتایی.

ڕامۆن بارتێلێمی لێکۆلەری فیزیک لە زانکۆی یوتا دەڵێت: شرۆڤه نوێیەکە زۆر تەواوترە. ئەو دەڵێت: وشەگەلێک کە زاناکان بۆ گەیاندنی بیرۆکەکانیان بە کاری دێنن دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت لەسەر تێگەیشتن بەتایبەت لەسەر فێرخوازەکان. بارتێلێمی دەڵێت من پێموایە ئەوە بەڕاستی خۆشه کە هێشتا خەڵک لەسەر ئەوە دەدوێن.

ئەوە دەری دەخات کە هێشتا گفتوگۆ هەیە. هەر کاتێک ئێمه بتوانین هەلی زیاتر بڕەخسێنین بۆ فێرخوازەکان بۆ تێکەڵاوی و دیتنی لێکدانەوە جیاوازەکان، ئەوە ڕێگایەکی سەرنجڕاکێشە بۆ ئەوەی خەڵک لە فیزیکدا بەشدار بن.

وەرگێڕ: عەبدولڕەزا مەلیکی – ماستەری ئەندازیاری میکانیک

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

Issac Newton First law of motion یاسای یەکەمی جووڵەی

Daniel Hoek

Brian Ellis

Except insofar جگە لە ڕادەیەک

Albert Einstein

Robert Disalle

George Smith

Aristotle ئەرەستوو

Aether ئیتەر

Andrew Motte

Ramón Barthelemy

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button