گۆڤاری زانستیی هۆژین، ژمارە 15

۱۵۰,۰۰۰ تومان

  • چەت جی.پی.تی.: بووکەڵەیەک یان لوتکەی ژیریی دەستکرد
  • ئەندامی دەستکرد: دیاریی چاپی بایۆلۆجی
  • دەورگێڕانی ژیریی دەستکرد لە زۆرینەکردنی سەرچاوە وزە جێگرەوەکان
  • پەروەردە بە دەست و هەستی تەکنەلۆجیا
  • بەپیتکردنی زیندەیی: ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی بەدخۆراکیی ماددە خۆراکییە بچووکەکان لە کشتوکاڵی بەردەوامدا
  • مێتاڤێرس! هەل یان هەڕەشە بۆ ژیانی داهاتووی مرۆڤەکان؟
  • فێربوونی ماشینی و ئێم ئێس: هەنگاوێک بەرەو نەکەوتن
  • شارێکی زیرەک: کارێکی ژیرانە یان گەوجانە
  • تەکنۆترس، دیوەکەی دیکەی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا
  • کارکردن لە سەردەمی شۆڕشی زانیاریدا
  • لە کۆڵانەکانی سەقز و شنۆی کوردستانەوە تا مامۆستای ژیریی دەستکرد لە زانکۆی کۆلۆرادۆی ئەمریکا:
  • بوومەلەرزە لە ھەسارەکانی دیکەدا
  • قەبزی
  • ئەنجومەن فەرهەنگی زانست-زاگرۆس
  • ۱۰ گەشتی گرینگی سپاشی لە مێژوودا
  • تەلەسکۆپی جێمز وێب و تەکنەلۆجیای سەردەم
  • ئێوە پرسیتان!
    ڕۆژووی پچڕپچڕ
  • پوختە

لە تایبەتنامەی ئەم ژمارەیەدا باس لە کاریگەریی تەکنەلۆجیا نوێیەکان لەسەر ژیانی داهاتوو دەکەین. پرسیومانە ژیریی دەستکرد چۆن بۆ ئاسانکردنەوەی ژیان یارمەتیدەرمان دەبێت، لە بەڕێوەبەرایەتیی وزە جێگرەوەکانەوە بگرە تا بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان. پەلاماری چەت جی.پی.تی. مان داوە کە بووەتە جێی مشتومڕی زانایان و نەقڵی مەجلیسان! ئەمە هەر بووکەڵەیەکە یان داهاتووی ژیانە! ئاوڕێکمان داوەتەوە لە کاریگەرییەکانی تەکنەلۆجیا لەسەر شێوازە نوێیەکانی پەروەردە، کارکردن و ژیانی مێتاڤێرس. باس لە توێژینەوەیەک دەکەین کە لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا جەرگ و دڵ و ڕیخۆڵەی نوێمان بۆ چاپ بکات! لە وتارێکی دیکەدا، دەپرسین چۆن تەکنەلۆجیا دەتوانێت بە هانامانەوە بێت و کێشەی بەدخۆراکی و برسێتی چارەسەر بکات. ئەوانەی دڵەڕاوکێی تەکنەلۆجیا نوێیەکانیان هەیە لەبیرمان نەکردوون و وتارێکی دەروونناسانەمان بۆ ئەوان داناوە.

جگە لە تایبەتنامە، کۆمەڵێک بابەتی سەرنجڕاکێشی دیکە لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەش کراوە. گرینگترینیان دوو بابەتن کە بۆ یەکەم جارە لە هۆژین کارێکی وا دەکەین. بە شانازییەوە، بۆ یەکەم جار لە هۆژیندا، لەگەڵ پڕۆفیسۆرێکی کوردی ژن وتووێژمان ساز داوە. دکتۆر سروە کامرەوا لە ئەمریکاوە بووە میوانمان و وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە. لە بابەتێکی دیکەدا، بووینە میوانی ڕێکخراوەیەکی زانستی لە ئیلامی خۆشەویستی کوردستان و پێناسەی ئەم ڕێکخراوەیە، بۆ یەکەم جار، نەک بە سۆرانی، بەڵکوو بە شێوەزاری کوردەلی کە لەو ناوچەیە باوە، پێشکەشی ئێوە ئازیزان دەکرێت. بۆ ئەو ئازیزانەی کە ئاوێتەی زانست و فەلسەفەن، بەشی دووەمی وتاری «ئاولەمەی بلووری»تان پێشکەش دەکەین. بۆ هاندەرانی گەردوونناسی چەند دیاریی تایبەتمان هەیە. لە وتارێکدا پرسیومانە بوومەلەرزە تایبەت بە زەوییە یان لە هەسارەکانی دیکەشدا ڕوو دەدات؟ لە وتارێکی دیکەدا، پرۆژە گەورەکانی گەردوونناسیمان لە مێژووی مرۆڤدا کۆ کردووەتەوە و باسیان دەکەین. پاشان ورد بووینەوە لە سەرنجڕاکێشترین پرۆژەی نوێی گەردوونناسی، واتە جەیمز وێب! گۆڤاری ئەم ژمارەیەمان بە وەڵامی پرسیاری ئێوە کۆتایی پێ دێنین. توێژەرانی هۆژین لە بەشی ئێوە پرسیتان وەڵامی پرسیاری یەکێک لە خوێنەران سەبارەت بە ڕۆژووی پچڕپچڕ دەدەنەوە! وەکوو چەند ژمارەی پێشوو، لەم ژمارەیەشدا، گۆڤار بە سێ شێوەی چاپکراو، سەرهێڵ، و فایلی دەنگی پێشکەش دەکرێت. هەروەها، سێ بابەتمان بە شێوەی ڤیدیۆ ئامادە کردووە کە بە سکەنکردنی کیو.ئاڕ.کۆدی سەر بابەتەکان دەتوانن چاویان لێ بکەن.

  • چەت جی.پی.تی.: بووکەڵەیەک یان لوتکەی ژیریی دەستکرد
  • ئەندامی دەستکرد: دیاریی چاپی بایۆلۆجی
  • دەورگێڕانی ژیریی دەستکرد لە زۆرینەکردنی سەرچاوە وزە جێگرەوەکان
  • پەروەردە بە دەست و هەستی تەکنەلۆجیا
  • بەپیتکردنی زیندەیی: ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی بەدخۆراکیی ماددە خۆراکییە بچووکەکان لە کشتوکاڵی بەردەوامدا
  • مێتاڤێرس! هەل یان هەڕەشە بۆ ژیانی داهاتووی مرۆڤەکان؟
  • فێربوونی ماشینی و ئێم ئێس: هەنگاوێک بەرەو نەکەوتن
  • شارێکی زیرەک: کارێکی ژیرانە یان گەوجانە
  • تەکنۆترس، دیوەکەی دیکەی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا
  • کارکردن لە سەردەمی شۆڕشی زانیاریدا
  • لە کۆڵانەکانی سەقز و شنۆی کوردستانەوە تا مامۆستای ژیریی دەستکرد لە زانکۆی کۆلۆرادۆی ئەمریکا:
  • بوومەلەرزە لە ھەسارەکانی دیکەدا
  • قەبزی
  • ئەنجومەن فەرهەنگی زانست-زاگرۆس
  • ۱۰ گەشتی گرینگی سپاشی لە مێژوودا
  • تەلەسکۆپی جێمز وێب و تەکنەلۆجیای سەردەم
  • ئێوە پرسیتان!
    ڕۆژووی پچڕپچڕ
  • پوختە

پێداچوونەوەکان

تا ئێستا هیچ پێداچوونەوەیەک نەنووسراوە

یەکەم کەس بە کە پێداچوونەوەیەک بنووسیت بۆ “گۆڤاری زانستیی هۆژین، ژمارە 15”
Back to top button