فرۆشی تایبەت!

گۆڤاری زانستیی هۆژین، ژمارە ١۴

۹۰,۰۰۰ تومان

لەم ژمارەدا، تایبەتنامەیەکی سەرنجڕاکێشمان سەبارەت بە باسی ڕەمزاوی “ژیان” هەیە. گەڕاوینەوە بۆ سەردەمی دەسپێکی ژیان و پرسیومانە دەسپێکی ژیان لەسەر زەوی چۆن بووە؟! سەرچاوەی ژیانمان لە ڕوانگەی جینەتیکەوە خستووەتە بەر باس. دواتر ڕوانیومانە لە پەرەسەندنی زیندەوەرەکان و گۆڕانی ڕووخساری ژیان و هەروەها کاریگەریی کەشوهەوا لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ.

باسمان کردووە چۆن کشتوکاڵ ژیانی سەر زەوی گۆڕیوە! هەروەها لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە باسی پەرەسەندن لە ژیانی مرۆڤمان کردووە و ئاوڕێکمان داوەتەوە لەسەر دەروونناسیی پەرەسەندن. لە ژیانی سەر زەوی تێپەر بووین و گەڕاوین بەدوای ژیانی دەر لە زەوی! دەر لە تایبەتنامە، کۆمەڵێک بابەتی زانستی سەرنجڕاکێشی دیکە لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەش کراوە.

وەک نموونە، باسی ڕۆباتی نەشتەرگەر بۆ لایەنگرانی تەکنەلۆجیا دەکەین. لە بابەتێکی دیکەدا، دەپرسین داتاکان چۆن دەتوانن لە چاودێری تەندروستی کۆمەڵگەدا، یارمەتیدەرمان بن؟! هەروەها ئاورێک دەدەینەوە لە دۆخی زانستی زەویناسی لە کوردستان. دەروونناسیشمان لە بیر نەکردووە و لە بابەتێکدا، مێشکی شەڕخوازان لە ڕوانگەی دەروونشیکارییەوە دەخەینە بەر باس و لە بابەتێکی دیکەدا، برێک پێشنیارمان هەیە بۆ ئەوانەی بەردەوام کارەکانیان دوا دەخەن! هەروەها لەم ژمارەدا، وتووێژێکی بەنرخمان ئامادە کردووە لەگەڵ پرۆفیسۆر شەهرام شەهبازپەناهی کە دڵنیاین دەبێتە جێی سەرنجی هاندەرانی زانست، بەتایبەت زانستی پەیوەندی و تەکنەلۆجیای 5G و 6G

  • چۆنیەتی دەسپێکی ژیان لەسەر زەوی
  •   سەرچاوەی ژیان لەڕوانگەی جینەتیکەوە پەرەسەندن؛
  • بیردۆزی یان گریمانە؟
  • قڕتێکەوتنە گەورەکان و گۆڕانی ڕوخساری ژیان لەسەر زەوی
  • کاریگەری کەش و هەوا لە سەر پەرەسەندنی مرۆڤ
  • گەورەترین هەڵەی مرۆڤ لە مێژووی خۆی دا
  • هەوارگەی ژیان!
  • ناوچە ژیانهەڵگرەکانی گەردوون بەدەر لە زەوی
  • جیاوازیی کەسایەتی لە گۆشەنیگای دەروونناسی
  • پەرەسەندن وتووێژ لەگەڵ پ. شەهبازپەناهی
  • ڕۆباتی نەشتەرگەر!
  • بەکارهێنانی شیکاری داتا لە چاودێری تەندروستی زەویناسى لە کوردستان
  • لە مێشکی شەڕخوازان چی ڕوو دەدات؟
  • ژیانی دواخەرەکان ڕێکخراوەی هیوای زانست ڕەیچل کارسۆن کونەڕەشەکان،
  • سەرسووڕێنەرترین دیاردەی گەردوون شێرپەنجەی مەمک ئێوە پرسیتان!
  • هەواڵە زانستییەکان دەنگی خوێنەر ناساندنی ئەندامانی چالاک

لێدوانەکان

هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.

یەکەم کەس بە کە لێدوان دادەنێت بۆ “گۆڤاری زانستیی هۆژین، ژمارە ١۴”

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button