
لە سەردەمیکدا دەژین کە دەستەواژەی ADHD زۆر دەبیسترێ، ڕەنگە بزانن ئەو حاڵەتە چەشنێک لە هاڵۆزیی پەروەردەییە کە لە سەرەتای منداڵییەوە دەست پێ دەکات.
ئەم هاڵۆزییە بەبێ کۆنترۆڵکردن و دەرمانێکی گونجاو، دەتوانێ ئاسەوارگەلێکی گرینگ و درێژخایەنی بۆ منداڵەکە هەبێت کە نیشانەکانی بریتین لە خەیاڵپڵاوی زۆر، لەبیرکردنی شت، بیانووگرتن، فرەوێژی و …
بەڵام سەرڕەای ئەو ئاڵنگاری و گرفت و کێشانە، دەکرێ خاڵی ئەرێنیشی هەبێت کە لێرەدا دەمانهەوێ ئاماژە بە ئەژمارێکیان بکەین.
خاڵە بەهێزەکانی ADHD بە تایبەتمەندی و توانا ئەرێنییەکانی کەسانی تووشبوو بە «هاڵۆزیی فرەچالاکی» دەوترێت کە دەرەنجامی گۆڕانێکە لەسەر جەختکردنەوەی ئەو کەموکووڕییانەی کە پەیوەندییان بە گۆڕانکارییە دەمارییەکانەوە هەیە.
نوێخوازی و داهێنان
کەسانی تووشبوو بە ADHD¹ زۆر جار فراوانتر بیر دەکەنەوە. ئەم تایبەتمەندییە هەڵوێستەکانیان نەرمونیانتر و سەرنجیان زیاتر دەکات کە وا دەکات بەدەر لە چوارچێوەکان بیر بکەنەوە و داهێنەرتر بن.
سەرنج و سووربوونی لەڕادەبەدەر و تامەزرۆیی
سەرنجی لەڕادەبەدەر بە تواناییی کەسێک دەگوترێ کە ئەو ئەرک و چالاکییەی کە پێی وایە سەرنجڕاکێشە، بەتامەزرۆیی لەسەری سوور دەمێنێتەوە، بەجۆرێک کە چاوپۆشی لە ڕووداوەکانی دەوروبەری دەکات و گرینگییان پێ نادات و بەتەواوی ئەرکەکەی خۆی ڕادەپەرێنێت.
هۆگریی چڕ و زۆر لە خزمەت بەرهەمهێنان
کاتێک کەسانی تووشبوو بە ADHD بەڕاستی هۆگر و تامەزرۆی هەوڵەکانی خۆیانن یان بۆ ئامانجێک هان دەدرێن، سەرنجی یەکجار زۆر وەک هەلێک دەتوانێت ئەم ئاستە لە چڕییە وەک سامانێکی بەهێز بەکار بێنێت، تاکوو پاڵنەرێک بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر و بەپیتتر بێت.
خۆڕاگری و چارەسەریی کێشەکان
کەسانی تووشبوو بە ADHD گەلێک جار خۆڕاگرترن و بۆ چارەسەری کێشەکان دەتوانن داهێنەرانەتر هەنگاو بنێن. ئەم تایبەتمەندییە زیاتر لە ڕێگەی ئەزموونە ناوازەکانی ژیانیانەوە گەشەی کردووە.
ڕاهاتن لەگەڵ ئاستەنگەکان
تووشبووانی ADHD خێراتر دەتوانن خۆیان لەگەڵ ڕووداوە نەخوازراو و چاوەڕواننەکراوەکانی ژیان بگونجێنن و بەم چەشنە خۆیان لەگەڵ ئاستەنگەکان ڕا بهێنن.
گەشەکردن لە ڕێگەی ئەزموونەوە
خۆڕاگری لە ADHDدا، دەکرێ لە توانای فێربوون لە ئاستەنگەکانی ڕابردوو، ببیندرێت. هەر بەربەستێک لە ڕابردوودا کۆمەڵێک ستراتێژی و ڕوانگە و دیدی نوێ دێنێتە گۆڕێ کە وا دەکات بە بەراورد لەگەڵ کەسانی هاوتەمەنیان تواناتر بن.
ADHD:
Attention Deficit Hyperactivity Disorder
هاڵۆزیی کەم سەرەنجی و فرەچالاکی
وەرگێڕ: هێمن مەلەکی
هەڵەگر: سەیران حوسەینی
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور