ئاگادارییەک بۆ ڕای گشتی
ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان، ڕێکخراوەیەکی قازانج-نەویستە کە بە ماوەی چەندین ساڵە لە بواری فەرهەنگی و زانستی خەریکی خزمەتە بە کۆمەڵگا.
بەڕێوەبردنی ئەم ڕێکخراوەیە، بەرهەمی هەزاران سەعات کاری خۆبەخش و لەخۆبوردوویی لاوانی کوردستان بووە.
هۆژان توانیویەتی لە قۆناغێکی ئەستەمدا و لە دۆخێکی دژواردا، یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردی لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چاپ بدات و بەردەوام بێت.
هەروەها ڕێکخراوەی هۆژان، توانیویەتی ماڵپەڕی هۆژان بکات بە پێگەیەکی بەهێزی زانستی بە کوردی.
شیاوی ئاماژەیە کە هۆژان، سەر بە هیچ ڕێکخراوە یان بنکەیەکی حوکمی و ناحوکمی نییە و تەواوی داهاتەکەی لە یارمەتیی خودی ئەندامە چالاکەکانیەتی.
هەروەها جێی ئاماژەیە کە بەڕێوەبەران یان بەرپرسانی هۆژان، تەواوی چالاکی و خەباتیان خۆبەخشە و لە ئەرکەکانیاندا هیچ مووچە یان چاوەڕوانییەکی ئابوورییان نییە.
هیوادارین کۆمەڵگای کوردستان پشتمان بگرن لەم ڕێگایەدا و هاوڕێمان بن بۆ گەشەی زانستی و فەرهەنگیی کوردستان.
بە سپاسەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان