بابەتمێشک

چەندین جینی پەیوەندیدار بە ئۆتیزم دۆزرانەوە

چەندین جینی پەیوەندیدار بە ئۆتیزم دۆزرانەوە
بەپێی وتارێک کە شازدەی ئۆکتۆبر لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەمریکایی بۆ جەنەتیکی مرۆڤ پێشکەش کرا، ٣٤ جینی دیکەی پەیوەندیدار بە کۆمەڵە نەخۆشییەکانی ئۆتیزم دۆزرانەوە.
جەک کۆسمیکی خوێندکاری دوکتۆرا لە قوتابخانەی پزیشکیی هارڤارد لەگەڵ هاوکارەکانی توێژینەوەیان لەسەر ئیکسۆمی ٧٢،٢٦٩ کەس کرد کە نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەبوو و ٩٩ جینیان دەستنیشان کرد کە دەتوانن ببنە هۆی ئۆتیزم، ٦٥ جینیان پێشتر دۆزراونەتەوە.
ستێفان ساندێرز، پسپۆڕی جەنەتیک لە زانکۆی کالیفۆرنیا، سەنفرانسیسکۆ دەڵێت “ئۆتیزم نەخۆشییەکی باوە، بەڵام هۆکارەکەی نازانین. پێمانوایە کە زیاتر نەخۆشییەکی جەنەتیکییە، بۆیە ئەگەر هۆکارە بایۆلۆجییەکەی بدۆزینەوە دەتوانین چارەسەرێکیشی بۆ دروست بکەین.”
یەکێک لە کێشەکانی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە ئەوەیە کە نیشانەکانی بە تایبەت نیشانەکانی کە پەیوەندییان بە تواناییە ئەقڵییەکانەوە هەیە، زۆر بەر بڵاون. ساندرێز دەڵێت “لە ئۆتیزمدا، نەخۆشەکان بە هەموو بڕەکانی IQ بوونیان هەیە.” دۆزینەوەی جینە پەیوەندیدارەکان یارمەتیی توێژەران دەدات کە بزانن کام یەک لە جینەکان تەنیا کاریگەری لەسەر ئۆتیزم هەیە و کام جین کاریگەری لەسەر تواناییە ئەقڵییەکان و دواکەوتنی گەشەسەندن هەیە.
تیمەکە بەو ئەنجامە گەیشتن کە ئەو نەخۆشانەی جینی پەیوەندیدار بە کێشەی توانایی ئەقڵی و دواکەوتنی گەشەسەندیان هەیە، ٢.٦ ساڵ درەنگتر پێ دەگرن و بە شێوەی مامناوەندی ١١.٧ خاڵ پلەی IQیان لە خوار ئەو کەسانەیە کە تەنیا جینی پەیوەندیدار بە نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەیە. لێک جیاکردنەوەی جینەکان بەو شێوەیە یارمەتیمان دەدات کە بزانین بۆچی ئەوانەی بە دەست ئۆتیزمەوە دەناڵێنن تا ئەو ئاستە لە تواناییە ئەقڵییەکاندا لە گەشەسەندندا جیاوازییان هەیە.

وشەکان:
Exome ئیکسۆم
Intellectual ability توانایی ئەقڵی
Development delay دواکەوتنی گەشەسەندن
Autism ئۆتیزم

سەرچاوە:
https://www.the-scientist.com/news-opinion/more-autism-genes-identified-64957

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button