تەندروستیی ددان
پێویستە خواردنی قەند، شیرینی، هەنگوین، شۆکۆلات (چوکلێت)، ئاومیوە و شەربەت کەم بکەنەوە.
٤ تا ٦ ساڵ: ١٩ گرام (بەرامبەر لەگەل ٥ کڵۆ قەند)
٦ تا ١٠ ساڵ: ٢٤ گرام (بەرامبەر لەگەل ٦ کڵۆ قەند)
سەروو ١١ ساڵ: ٣٠ گرام (بەرامبەر لەگەل ٧ کڵۆ قەند)
لە ڕۆژێکدا لانیکەم دوو جار ددانتان بشۆن (شەوانە بەر لە خەوتن، لە ڕۆژیشدا لانیکەم جارێک).
ژمارەی ئەو کاتانەی قەند، شیرینی، هەنگوین، شۆکۆلات (چوکلێت)، ئاومیوە و شەربەت دەخۆن کەم بکەنەوە و لە نێوان خواردنیاندا لانیکەم چەند سەعات مەودای هەبێت.
هەویری ددان بۆ منداڵانی تەمەن خوار ٣ ساڵ چینێکی ناسک و بۆ ٣ تا ٦ ساڵان بەقەدەر دەنکە نۆکێک بێت. (فلۆڕایدی پێویست ١٠٠٠ppm)
هەویری ددانی گەورەساڵان و منداڵانی تەمەن سەروو ٦ ساڵ بەقەدەر دەنکە نۆکێک بێت و فلۆڕایدی پێویستیش لانیکەم ١٣٥٠ppm بێت.
ئامادەکردن: نەسیبە بارانی