بابەتتەندروستی

شێرپەنجەی دڵ؟! بۆچی قەتمان نەبیستووە؟

تۆمۆری دڵ بریتییە لە گەشەکردنی چاوەڕواننەکراوی خانەکانی ماسوولکەی دڵ یان ئەندامەکانی تەنیشت دڵ کە بریتین لە دوو جۆر، یان شێرپەنجەیین یان شێرپەنجەیی نین واتا بێزیانن و بڵاو نابنەوە (مێتاستاز) بۆ شوێنەکانی تر بەڵام دەتوانن گەورە بن و بەشێک لە دڵ بگرن و کاریگەرییان لەسەر پێکهاتەی دڵ هەبێت.

تۆمۆری سەرەتایی دڵ ئەوەندە نائاساییە کە ئامارەکانی یەکجار زۆر کەمن، بە خەمڵاندنێک دەرکەوتووە کە لە نێوان ٠.٠٠١٧% بۆ ٠.٠٢٨%ی خەڵکدا ڕوو دەدات. بەڵام هەموو ئەم تۆمۆرانە شێرپەنجەیی نین.

بەپێی توێژینەوەکان لە هەموو کەسدا دەتوانێت ڕوو بدات بەڵام بەپێی جۆری تووشبوون زیاتر لەو ژنانەدا ڕوو دەدات کە تەمەنییان لە نێوان ٣٠ بۆ ٦۰ ساڵە.

هەندێک لە تۆمۆرەکان هیچ نیشانەیەک دروست ناکەن و هەندێکی تر لەوانەیە ببنە هۆی ئارەقکردن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، هەناسەسواری، سەرەگێژە، ئازاری سنگ، لێدانی دڵ یان ماندوویەتیی گشتی.

هەندێک لە تۆمۆرە بێزیانەکان پێویستیان بە چارەسەرکردن نییە، بەڵام ئەگەر ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکان، لە ڕێگەی نەشتەرگەریی کراوەی دڵ، لادەبرێن. بۆ تۆمۆری شێرپەنجەیی، دەتوانرێت دەرمان، چارەسەری کیمیایی، چارەسەری تیشکی و نەشتەرگەری هەموویان لەبەرچاو بگیرێن. بەگشتی تا زووتر دەستنیشان بکرێت ئەگەری چارەسەرکردن زیاترە.

دەستنیشانکردنی تۆمۆرەکان لە ڕێگەی کەڵکوەرگرتن لە ئیکۆکاردیۆگرام و سی تی سکەن و ئێم ئار ئای بە ڕێژەی زیاتر بۆ جیاکردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی تۆمۆر ئەنجام دەدرێت. دەستنیشانکردنی وردتر بریتییە لە کردنەوەی سنگ بۆ وەرگرتنی هەندێک شانە لە تومۆرەکە (بایۆپسی).

on-cancerous شێرپەنجەیی نین

malignant (cancerous) شێرپەنجەیین

open heart surgery نەشتەرگەریی کراوەی دڵ

Echocardiogram

CT Scan

MRI

tissue  شانه

biopsy

وەرگێڕ: شادی خوسرەوی

پێداچوونەوەی زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button